دوه‌م راپۆرتى هه‌ڵسه‌نگاندنى ره‌وشى په‌روه‌رده‌ له‌ سنورى گه‌رمیان

8/10/2020    1225 جار بینراوە
 
رادیۆی ده‌نگ
 
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، دوه‌م راپۆرتى هه‌ڵسه‌نگاندنى ره‌وشى په‌روه‌رده‌ له‌ سنورى گه‌رمیان بڵاوده‌كاته‌وه‌، راپۆرته‌كه‌ش تایبه‌ته‌ به‌ 3 بابه‌ت كه‌ پێشتر راپۆرتى له‌باره‌وه‌ بڵاوكردونه‌ته‌وه‌.
 
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، یه‌كه‌یه‌كى به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه‌ و چاودێریی رۆژنامه‌وانى سه‌ر به‌ رادیۆی ده‌نگه‌، له‌ دو ساڵی رابردودا به‌ پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی (NED) ئه‌مریكی، كارى هه‌ڵسه‌نگاندنى دۆخى په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستى له‌ سنوره‌كه‌دا ئه‌نجام دا و له‌مچوارچێوه‌یه‌شدا (44) راپۆرتى بنكۆڵكاریی و به‌دواداچونى وردی به‌رهه‌مهێنا.
 
له‌ پرۆژه‌ى نوێی یه‌كه‌كه‌دا، مانگانه‌ هه‌رجاره‌ و راپۆرتێك له‌باره‌ى كه‌رتێكى گشتیه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌دات و كاریگه‌رییه‌كانى به‌سه‌ر هاوڵاتیان و په‌ره‌دان به‌ ناوچه‌كه‌ یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌، ده‌خاته‌ڕو. هاوكات 4 راپۆرتی هه‌ڵسه‌نگاندن له‌ هه‌ردو بوارى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌ ئاماده‌ده‌كات له‌باره‌ى هه‌ندێك له‌و ته‌وه‌رانه‌ى كه ‌له‌ راپۆرته‌كانی رابردودا باس كراوه‌ و راده‌ى به‌ره‌وپێشه‌وه‌چون یان پاشه‌كشه‌ له‌و بوارانه‌دا پیشان ده‌دات.
 
دوه‌م راپۆرتى هه‌ڵسه‌نگاندنى یه‌كه‌كه‌ له‌ بوارى په‌روه‌رده‌ به‌دواداچونى بۆ 3 بابه‌ت كردوه‌ كه‌ پێشتر هه‌ر یه‌كه‌یان راپۆرتى له‌باره‌وه‌ ئاماده‌كردون، ئه‌وانیش بریتین له‌: (كێشه‌ى بیناى قوتابخانه‌ و خوێندنگاكان، گرفتى مامۆستاى میلاك له‌ سنورى په‌روه‌رده‌ى ‏گه‌رمیان، رۆڵى توێژه‌رانى كۆمه‌ڵایه‌تى و ده‌رونى له‌ ناوه‌نده‌كانى ‏خوێندن)‏
 
له‌م لینكه‌ى لای خواره‌وه‌ راپۆرته‌كه‌ ده‌خوێننه‌وه‌.
 
 
 


Radiodeng.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 4,353,364     ژمارەی میوان 580