رادیۆی ده‌نگ
یه‌كه‌ى رۆژنامه‌وانى مافه‌كانى مرۆڤ، راپرسیه‌ك له‌نێو به‌شێك له رۆژنامه‌نوسانى گه‌رمیان ئه‌نجام ده‌دات له‌باره‌ى زانینی ئاستى پێدانى زانیاریی و هاوكاریكردنیان له‌لایه‌ن ده‌زگا حكومیه‌كانى سنوره‌كه‌وه.
له راپرسیه‌كه‌دا، 6 پرسیار روبه‌ڕوى رۆژنامه‌نوسان كراوه‌ته‌وه و له‌رێگه‌یه‌وه پرسیاری ئه‌وه‌یان لێكراوه كه ئاستى هاوكاریكردنى ده‌زگا فه‌رمیه‌كان بۆ ئه‌وان له‌روى پێدانى زانیاریی و ئاسانكاریی كردن بۆیان له راپه‌ڕاندنى كاره‌كانیان چۆنه؟ هه‌روه‌ك پرسیاری ئه‌وه‌شیان ئاراسته‌كراوه كه‌له‌كاتى دۆسیه‌كانى په‌یوه‌ندیدار به پێشێلكردنى مافه‌كانى مرۆڤ و گه‌نده‌ڵی دا، تاچه‌ند ده‌زگا فه‌رمیه‌كان زانیاری‌یان پێده‌ده‌ن.
هه‌ر له‌و راپرسیه‌دا، رۆژنامه‌نوسان پۆڵینی خۆیان بۆ "باشترین" و "خراپترین" ده‌زگا حكومیه‌كانى سنوره‌كه كردوه له‌روى هاوكاریكردنیان و پێدانى زانیاریی پێیان.
ئه‌م راپرسیه‌ى یه‌كه‌ى رۆژنامه‌وانى مافه‌كانى مرۆڤ، یه‌كێكه له چالاكیه‌كانى پرۆژه‌ى رادیۆی ده‌نگ به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی NED ئه‌مریكی بۆ ئه‌م وه‌رزه.
له‌باره‌ى ئامانجى راپرسیه‌كه‌وه، (رێناس ساڵه‌ح)، رێكخه‌رى یه‌كه‌ى رۆژنامه‌وانى مافه‌كانى مرۆڤ له رادیۆی ده‌نگ، وتى: ئامانجى راپرسیه‌كه ئه‌وه‌بوه رۆژنامه‌نوسان خۆیان باس له ئاستى ئه‌و هاوكارییه بكه‌ن كه ده‌زگا فه‌رمیه‌كان به‌رامبه‌ریان ده‌ینوێنن.
وتیشی: له راپرسیه‌كه‌دا رای (15) رۆژنامه‌نوس له‌هه‌ردو ره‌گه‌ز وه‌رگیراوه كه له كه‌ناڵه میدیاییه‌كانى ته‌له‌فزیۆن و وێبسایت دا كارى په‌یامنێریی ده‌كه‌ن له سنورى گه‌رمیان.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد ده‌ره‌نجامى راپرسیه‌كه و هه‌روه‌ها راسپارده‌ى تایبه‌تى خۆیان ئاماده‌كردوه و سه‌ره‌تا داویانه‌ته ئیداره‌ى گه‌رمیان بۆ ئه‌وه‌ى كارى له‌سه‌ر بكه‌ن دواتر بۆ ده‌زگا حكومیه‌كانى تریشی بنێرن، هه‌روه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانى دیكه‌ى وه‌كو پارله‌مان و ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و دادگا و زانكۆش دا قسه‌ده‌كه‌ن و ده‌ره‌نجامى راپرسیه‌كه‌یان پێده‌گه‌یه‌نن.
بۆ خوێندنه‌وه‌ى ده‌ره‌نجامى راپرسیه‌كه، كلیك له‌م فایله‌ى لایخواره‌وه بكه.