راپرسیه‌ك له‌نێو رۆژنامه‌نوسانى گه‌رمیان ده‌رباره‌ى دۆخی رۆژنامه‌وانیی له‌ناوچه‌كه‌دا

2024/04/28    527 جار بینراوە
 
رادیۆی دەنگ
 
رادیۆی ده‌نگ لە چوارچێوەی پرۆژەیەکیدا به‌ پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی NED و لە رێگەی یه‌كه‌ى رۆژنامه‌وانى مافه‌كانى مرۆڤ لە رادیۆکەوە، راپرسییەکی بەشێوەی ئۆنلاین‌ له‌نێو ژماره‌یه‌ك له‌ رۆژنامه‌نوسانى گه‌رمیان ئه‌نجامدا، به‌مه‌به‌ستى زانینی دۆخی رۆژنامه‌وانى له‌ سنوره‌كه‌دا.
لە راپرسیەکەدا 16 رۆژنامەنوس بەشدارییان کردوە و لە خوارەەوە دەرەنجامەکەی دەخەینەڕو.
 
1. ته‌مه‌نی بەشداربوان
18 بۆ 25 (6.3%)
26 بۆ 40 (87.5%)
40 بۆ سه‌ره‌وه‌ (6.3%)
 
2. ره‌گه‌زی بەشداربوان
نێر (68.8%)
مێ (31.3%)
 
3. جۆری كاری رۆژنامه‌نوسیت چیە؟
په‌یامنێر (50%)
داڕێژه‌ر و هه‌واڵساز "محرر" (12.5%)
بێژه‌ر و پێشكه‌شكار (18.8%)
لێپرسراو و سه‌رنوسه‌ر (12.5%)
ئاماده‌كار (0%)
هیتر (6.3%)
 
4. شێوازى كاركردنت؟
موچه‌ى مانگانە (62.5%)
پاداشت "پارچه‌" (31.3%)
خۆبه‌خش (6.3%)
 
5. جۆری ئه‌و ده‌زگایه‌ى كاری تێداده‌كه‌یت؟
ته‌له‌فزیۆن (37.5%)
رادیۆ (18.8%)
رۆژنامه‌ (6.3%)
ماڵپه‌ڕ و دیجیتاڵ میدیا (37.5%)
 
6. تاچه‌ند ئاسوده‌ى به‌ كاره‌كه‌ت؟
زۆر (62.5%)
ناوه‌ند (37.5%)
كه‌م (0%)
هیچ (0%)
 
7. تاچه‌ند دۆخی گه‌رمیان به‌ گونجاو ده‌زانیت بۆ ئه‌نجامدانى كارى رۆژنامه‌وانى؟
زۆر (25%)
مامناوه‌ند (68.8%)
كه‌م (6.3%)
هیچ (0%)
 
8. تاچه‌ند رۆژنامه‌وانى بژێویت په‌یدا ده‌كات؟ واتا ئایا پیشه‌ى رۆژنامه‌وانى تاكه‌ سه‌رچاوه‌ى بژێویته‌؟
به‌ ته‌واوى (18.8%)
تاڕاده‌یه‌ك "سه‌روى 50%" (37.5%)
كه‌م "كه‌متر له‌ 50%" (18.8%)
هیچ (25%)
 
9. گرنگترین ئه‌و گرفتانه‌ى دێنه‌ رێت له‌ پیاده‌كردنى كاره‌كه‌تدا چیه‌؟
ئاله‌نگاریی ئاسایشی و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانت (18.8%)
ئاله‌نگاریی دارایی و بژێوی (12.5%)
رێگریی كۆمه‌ڵایه‌تی (12.5%)
پێنه‌دانى زانیاریی و لێدوان له‌لایه‌ن لایه‌نه‌ فه‌رمییه‌كانه‌وه‌ (50%)
هیتر (6.3%)
هیچ (18.8%)
 
10. بەڕای تۆ ئاستی پێدانی زانیاریی و لێدوان لەلایەن لایەنە فەرمییەکانەوە چۆنە؟
زۆرباشە (6.3%)
مامناوەندە (50%)
کەمە (31.3%)
خراپه‌ (12.5%)
 
11. پێتوایە لە پێدانی لێدوان و زانیارییدا لەلایەن لایەنە فەرمیەکانەوە، جیاکاریی دەکرێت لە نێوان رۆژنامەنوساندا؟
بەڵێ (75%)
نەخێر (12.5%)
نازانم (12.5%)
 
12. چ پرس و بابه‌تێك لەمانەی لایخوارەوە روماڵكردنى به‌لاته‌وه‌ قورس و گرانه‌؟
سیاسی (0%)
ئه‌منی (37.5%)
سەربازیی (12.5%)
كۆمه‌ڵایه‌تى (6.3%)
ئاینی (0%)
خزمه‌تگوزاریی (0%)
هیچیان (43.8%)
هیتر (0%)
 
13. هیچ بابه‌تێك هه‌یه‌ كه‌ خۆت له‌ قه‌ره‌ى روماڵكردنى نه‌ده‌ى؟
به‌ڵێ (43.8%)
نه‌خێر (56.3%)
 
14. ئه‌گه‌ر وه‌ڵامى پرسیاری پێشترت به‌ڵێیه‌، تكایه‌ ئاماژه‌ به‌ جۆری بابه‌ته‌كه‌ بكه‌
- گەندەڵی و دزی ئاماژەکردن بە ناوی کەسێکی دەستڕۆیشتوو
- بابەتی کۆمەڵایەتی
- بەڵێ هەر بابەتێک لە دژی خاک و گەلەکەمدا بێت ڕووماڵی ناکەم، بەتایبەت ئەو بابەتانەی ئێستا لە زۆرینەی میدیاکان ڕووماڵ دەکرێن، کە دەبنە هۆی تێکدانی شیرازەی کۆمەڵایەتی، یاخود ڕووماڵکردنی جگە لە زیان هیچ سودێک بە کۆمەڵگە ناگەیەنێت، هەروەها ببێتەهۆی ڕیکلام کردن بۆ پرۆژەیەکی بازرگانی.
- ناکۆکی نێو باڵی حیزبەکان، کوشتنی ژنان،
- ململانیی حزبی
- بابەتی سەربازی
 
15. ئایا لەمیانەی پیادەکردنی کارەکەتدا روبەڕوی پێشێلکاریی بویتەتەوە؟
به‌ڵێ (62.5%)
نه‌خێر (37.5%)
 
16. به‌هۆی كاره‌كه‌ته‌وه‌ روبه‌ڕوى هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسی بویته‌ته‌وه‌؟
به‌ڵێ (56.3%)
نه‌خێر (43.8%)
 
17. ئەگەر وەڵامی پێشوت  (به‌ڵێ)یه‌، ئایا ئەو هەڕەشە و مەترسیە تائێستاش لەسەرت بەردەوامە؟
به‌ڵێ (66.7%)
نه‌خێر (33.3%)
 
18. تاچەند لەو پێشێلکاریی و هەڕەشە و ئاستەنگیانەی روبەڕوت بوەتەوە، سەندیکا و رێکخراوەکانی بواری رۆژنامەوانی و ئازادیی رۆژنامەوانیی بەدەمتەوە هاتون و داکۆکیان لێکردوی؟
زۆر (16.7%)
مامناوەند (25%)
کەم (16.7%)
هیچ (41.7%)
 
19. تاچه‌ند به‌شداریی له‌ خولی رۆژنامه‌وانیدا ده‌كه‌یت؟
زۆر (37.5%)
تاڕاده‌یه‌ك (37.5%)
كه‌م (18.8%)
هیچ (6.3%)
 
20. ئایا ده‌زگاكه‌ت به‌شێوه‌یه‌كى بەردەوام، خولی راهێنانت بۆ ئه‌نجام ده‌دات؟
به‌ڵێ (37.5%)
نه‌خێر (62.5%)
 
 
بۆ خوێندنەوەی راپۆرتەکە بەشێوەی PDF، کلیک لەم فایلەی لایخوارەوە بکە:
 
 
 

 



Radiodeng.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 4,456,513     ژمارەی میوان 537