بەپێی راپرسیەکی یەکەی هەڵبژاردنی رادیۆی دەنگ کە بۆ ماوەی دە رۆژ بەردەوام بو بزوتنەوەی گۆڕان پلەی یەکەمی بەدەست ھێنا.
لە راپرسیەکەدا 8671 کەس دەنگی داوە، و بزوتنەوەی گۆڕان (3322)دەنگی بەدەستهێناوە کە دەکاتە ریژەی 36.38٪ پلەی یەکەمی دەنگەکانی بەدەست ھێناوە، بە دوای ئەویشدا یەکێتی نیشتمانی کوردستان 3044 دەنگی هێناوە کە دەکاتە 35.11٪ پلەی دوەمی بەدەست ھێناوە.
هەرچی پارتی دیموکراتی کوردستانیش بە 970 دەنگ کە دەکاتە 11.19٪ پلەی سێیەمی بەدەست ھێناوە، ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی ودادپەروەریە بە 653 دەنگ، رێژەی 7.5٪ پلەی چوارەمی بەدەست ھێناوە، بەدوای ئەیشدا نەوەی نوێ و یەکگرتوی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی دێت لە پلەی کۆتایدایە.
محەمەد رەحیم بەرپرسی یەکەی ھەڵبژاردنی رادیۆی دەنگ کە سەرپەرشتی راپرسیەکەی کردوە رایگەیاند: راپرسیەکەی بۆ ماوەی 10 رۆژ لەسەر وێب سایتی رادیۆ بەردەوام بوە و هاوڵاتیان لەرێگەی مۆبایل و کۆمپیوتەرەکانیانەوە توانیویانە بەشداری بکەن و دەنگبدەن.
وتیشی: دەنگدانەکە بە جۆرێک بوە کە هەموو ئامێرێک تەنها یەکجار بۆی هەبێت دەنگ بدات ئەویش لەڕێگەی ئایپی ئامێرەکانیانەوە رێگری لە دەنگی دوبارە کردوە ھەوڵی تەواومانداوە راپرسیەکە بە بێگەردی ئەنجامبدرێت.
- ئەنجامی راپرسییەکە:
پرسیار/ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەنگ بەکام لەم لیستانە دەدەیت ؟