وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە داوای گەڕاندنەوەی ٢ ئۆتۆمبێل لە ئیدارەی گەرمیان دەکات
هەواڵ
10:25PM - 2026-09-24 , بینین : 200


رادیۆی دەنگ

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە داوای گەڕاندنەوەی ٢ ئۆتۆمبیلیان دەکات لە گەرمیان کە یەکێکیان لەلای قەیمقامیەتی قەزای کەلار و ئەوەکەشیان لای بەڕێوبەرایەتی چاوديریی بازرگانی گەرمیانە.

لە ناوەڕۆکی نوسراوەکەدا کە ٢٠ـی مانگی پێشو (ئابی ٢٠٢٦)ـدا دەرکراوە، هاتوە: ئەو ئۆتۆمبێلانە موڵکی وەزارەتەکەن و کاتی خۆی بە کاتی دراون بە بەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانی گەرمیان و قایمقامیەتی قەزای کەلار، بەڵام ئێستا ئۆتۆمبیلەکانیان دەوێتەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی گەرمیان کە تازە دامەزراوە.

ئەو دو ئۆتۆمبیلەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە داوای دەکات، لە جۆری تۆیۆتا پرادۆ و نیسان پیکاب دەبڵن.

لەلایەکی ترەوە و بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، ئیدارەی ١٧ـی ئەم مانگە نوسراوی کردوە بەمەبەستی گەڕاندنەوەی ئەو ئۆتۆمبیلانە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان هێشتا نەگەڕێنراونەتەوە.

↑