رادیۆی دەنگ
لەکاتێکدا لەئێستاوە لایەنە پەیوەندیدارەکانی کەلار دەستیان بە گرتنەبەری هەندێک رێکار کردوە بۆ بەرگرتن لە مەترسی لافاو، پسپۆڕێكى پلانسازیی شار وایدەبینێت هەتا ماستەرپلانێک بۆ قەزاکە دانەنرێت، كێشه‌ى لافاو به‌یه‌كجاریی چاره‌سه‌ر ناکرێت.
سامى محه‌مه‌د، ئه‌ندازیارى پلانسازیی شار و مامۆستا له زانكۆى پۆله‌ته‌كنیكى گه‌رمیان، له لێدوانێكیدا بۆ یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێى گه‌رمیانى سه‌ر به رادیۆى ده‌نگ، دەڵێت: ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت كێشه‌ى لافاو به‌یه‌كجاریی چاره‌سه‌رببێت له کەلاردا، پێویسته ماسته‌رپلان بۆ قەزاکە دروست بكرێت و ئه‌و چه‌مه وه‌رزییانه‌ى كه تیایدایە جێگه بكرێته‌وه و دراسه‌یه‌كى ته‌واوى بۆ بكرێت.
ده‌شڵێت: تۆ كه ماسته‌رپلانت هه‌بو، كێشه‌ى ئه‌وه‌ت توشنابێت كه پرۆژه‌یه‌كى نیشته‌جێبون ئه‌نجام بده‌یت رێڕه‌وى لافاوت دیاره و ده‌كرێت به پلان كارى له‌سه‌ر بكرێت، ئه‌و ئاوه‌ى هه‌یه له كوێوه دێت و بۆ كوێ ده‌ڕوات.
به‌پێى وته‌ى ئه‌و پسپۆڕەیى پلانسازیی شار، یه‌كێكى تر له چاره‌سه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه شوێنى نیشته‌جێبون بخرێته ناوچه به‌رزه‌كانه‌وه و له شوێنه نزمه‌كان شوێنى نیشته‌جێبون دانه‌نرێت و نه‌كه‌ونه ئه‌و شوێنانه‌ى ئاوى تێدا كۆده‌بێته‌وه.
وتەکانی ئەم پسپۆڕە لەکاتێکدایە کە چەند ساڵێکە لافاو لەکەلار دوبارە دەبێتەوە و زیانی مادی بەرچاوی دەبێت. لەئێستاشدا لایەنە حکومییەکان بۆ رێگرتن لەمەترسی لافاوی ئەمساڵ بەتایبەتی کە باس لەهاتنی شەپۆلی بەهێزی بارانبارین دەکرێت، هەندێک رێکاریان گرتوەتەبەر.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-