یه‌كه‌مین راپۆرتى پرۆژه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى ره‌وشى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌ له‌گه‌رمیان

2022/01/16    2850 جار بینراوە
 
رادیۆی ده‌نگ
 
یه‌كه‌ى چاودێری حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، له‌ چوارچێوه‌ى پرۆژه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى ره‌وشى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌ له‌گه‌رمیان، یه‌كه‌مین دو راپۆرتى خۆی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌بوارى ته‌ندروستى تایبه‌ته‌ كێشه‌ى كه‌می پزیشك و له‌ بوارى په‌روه‌رده‌ش تایبه‌ته‌ به‌ كێشه‌ى بیناى قوتابخانه‌.
 
ئه‌م پرۆژه‌یه‌ رادیۆی ده‌نگ له‌رێگه‌ى یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، به‌ پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی NED ئه‌مریكی ئه‌نجامی ده‌دات و مانگانه‌و هه‌رجاره‌و له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كى په‌یوه‌ندیدار به‌ بواره‌كانى په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستییه‌وه‌، دو راپۆرت بڵاو ده‌كاته‌وه‌ له‌و دو بواره‌، ئه‌مه‌ش پاش لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونى ورد و وه‌رگرتنى رای جیاواز له‌وباره‌وه‌.
 
بۆ خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مین راپۆرتى یه‌كه‌كه‌ له‌باره‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى دۆخی ته‌ندروستى گه‌رمیان له‌پرسی كێشه‌ى كه‌می پزیشك، كلیل له‌م لینكه‌ى خواره‌وه‌ بكه‌

 

فایلی پیدی ئێف

 

بۆ خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مین راپۆرتى یه‌كه‌كه‌ له‌باره‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى دۆخی په‌روه‌رده‌ له‌ گه‌رمیان له‌پرسی كێشه‌ى بیناى قوتابخانه‌ و خوێندنگه‌كان، كلیل له‌م لینكه‌ى خواره‌وه‌ بكه‌
 
 
 

 



Radiodeng.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 4,177,216     ژمارەی میوان 39