رادیۆی ده‌نگ
نەخۆشخانەی مناڵان و مناڵبونی قەزای كفری كه له‌لایه‌ن خێرخوازێكه‌وه دروستكراوه، دوای ساڵێك لە تەواوبونی كاره‌كانى، ئه‌مڕۆ كرایەوە، تەندروستی گەرمیانیش دەڵێت: جارێ ته‌نها بەشی بەیانیان دەكەینەوە.
نەخۆشخانەی مناڵان و مناڵبونی قەزای كفری، له‌سه‌ر ئه‌ركی خێرخواز (عه‌باس حاجی فارس داردرێژ) دروستكراوه و ماوەی ساڵێكە بیناكه‌ى ته‌واو بوه، ئه‌مڕۆ به فه‌رمی له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیانه‌وه كرایه‌وه.
لەمبارەیەوه، ئازاد حەمە فەرەج، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: بە هۆی نەبونی كارمەندی تەندروستییەوە نەخۆشخانەكە ماوەی ساڵێكە تەواوبوە و نەمانتوانیوە بیكەینەوە، خۆشبه‌ختانه ئه‌مڕۆ به فه‌رمی كرایه‌وه.
وتیشی: لەو 168 فه‌رمانبه‌ره‌ى كە بە گرێبەست بۆ قه‌زاى كفری دامەزران، نزیكەی 20 فه‌رمانبه‌ریان بۆ نەخۆشخانە ته‌رخانكراون، به‌ڵام ئه‌م ژماره‌یه هێشتا بەس نیە بۆ نەخۆشخانەكە و پێویستمان بە كارمەندی زیاترە.
باسی لەوەشكرد: سه‌رباری كه‌موكورتییه‌كان، ئەمڕۆ نەخۆشخانەكە خرایه خزمەتی هاوڵاتییانەوە و له‌سه‌ره‌تاشدا تەنها بەشی بەیانیانی دەكەینەوە و هێشتا هیچ نەشتەرگەرییەكی تێدا ئەنجام نادرێت، بەڵام لە ئایندەیەكی نزیكدابە تەواوی هەمو به‌شه‌كانی دەكەینەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵراگرتنی کارەکانی وێستگە کارەباکەی گەرمیان کاریگەریی لەسەر کارەبای سنورەکە نییە
-
-
هەواڵرەزامەندی بۆ دروستکردنی بینای کۆلێژەکەی رزگاریی دەرچو
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی شارەوانییەکانی گەرمیان: بەگوێری کارتی زانیاریی زەوی فەرمانبەران دابەش دەکرێت
-
-
هەواڵ2 ملیاری تری پارەی گەنمی جوتیاران دەگاتە گەرمیان
-
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان