لە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
هەواڵ
12:52PM - 2025-12-21 , بینین : 117
 
رادیۆی دەنگ
 
وابڕیاره‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى ساڵى 2026، پرۆژه‌ى روناكى کە دابینکردنی كاره‌باى نیشتمانیی 24 كاتژمێرییە، له‌ گه‌رمیان بچێتە‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌، كاره‌باى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: ده‌ستمان به‌ ئاماده‌كارییه‌كان كردوه‌.
 
حازم كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كاره‌باى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: لیژنه‌ى پرۆژه‌ى روناكى به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى كاره‌با، كاریان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ى روناكى كردوه‌، بڕیاره‌ مانگى 2 بۆ 3 دەست بەکارکردن لە پرۆژه‌كه‌دا بکرێت لە گەرمیان.
 
ده‌شڵێت: ئێمه‌ش ئاماده‌كارییه‌كانمان ده‌ستپێكردوه‌ وه‌ك دانانى پێوه‌ر له‌سه‌ر وێستگه‌كانى كاره‌با و دواتر له‌ نێو گه‌ڕه‌كه‌كانیش پێوه‌ر له‌سه‌ر محاویله‌كان داده‌نرێت و ماڵه‌كان چێك ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌وكات پرۆژه‌كه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
 
پرۆژەی روناکی کە دابینکردنی کارەبای نیشتمانیی 24 کاتژمێرییە، لە سەنتەری پارێزگاکانی هەرێم جێبەجێکراوە و بڕیارە لە سەرەتای ساڵەوە لە ئیدارە و ناوچە دورەدەستەکانیش جێبەجێ بکرێت.