2 ملیاری تری پارەی گەنمی جوتیاران دەگاتە گەرمیان
هەواڵ
11:02AM - 2025-12-22 , بینین : 59
 
رادیۆی دەنگ
 
تاوه‌كو ئێستا له‌ گه‌رمیان زیاتر له‌ 7 ملیار دینار خه‌رج كراوه‌ بۆ پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران، سایلۆى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: ره‌زامه‌ندى زیاتر له‌ 2 ملیار دینارى دیكه‌مان بۆ هاتوه‌ته‌وه‌.
 
كاروان ره‌ئوف، به‌رێوبه‌رى سایلۆى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: تاوه‌كو ئێستا له‌ گه‌رمیان بڕى 7 ملیار و 755 ملیۆن دینار پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانمان دابه‌شكردوه‌.
 
وتیشى: له‌ كۆى 1399 پسوڵە‌ 362 پسوڵە‌مان خه‌رجكردوه‌ و جوتیار سودمه‌ندبوه‌.
 
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: له‌ ئێستادا ره‌زامه‌ندى 2 ملیار و 377 ملیۆن دینارى دیكه‌مان بۆ هاتوه‌ته‌وه‌ و چه‌كه‌كه‌شمان وه‌رگرتوه،‌ به‌ڵام پاره‌ نه‌گه‌شتوه‌ته‌ ده‌ستمان، بە‌و ژمارە‌ جوتیاره‌شى سودمه‌ند ده‌بێت، 68 پسولە‌ى دیكه‌مان ده‌ڕوات.
 
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى چه‌ند پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران له‌لاى حكومه‌ت ده‌مێنێته‌وه‌، كاروان ره‌ئوف، رونیکردە‌وه‌: بڕى 17 ملیار دینارى دیكه‌مان ده‌مێنێته‌وه‌ له‌لاى حكومه‌ت كه‌ خه‌رجى بكات بۆ جوتیاران.