
رادیۆی دەنگ
دوای چوار ساڵ تەواوبون و کارنەکردنی سایلۆی دانەوێڵەی کەلار، بەڕێوبەری سایلۆکە دەڵێت: ئامادەکاری تەواومان کردوە بۆ کردنەوەی و لە هەفتەی داهاتوەوە ئامادەیە بۆ وەرگرتنی دانەوێڵە.
کاروان رەئوف، بەڕێوبەری سایلۆی کەلار، بە رادیۆی دەنگی وت: ئامادەکاری تەواومان کردوە بۆ خستنەکاری سایلۆی گەرمیان کە چوار ساڵە تەواوبوە و کارینەکردوە.
وتیشی: لەئێستادا راهێنان بە فەرمانبەران دەکرێت بۆ بەگەڕخستنی سایلۆکە و لەماوەی هەفتەی داهاتودا کێشەی کارکردنی نامێنێت.
دەشڵێت: ٥٨ فەرمانبەر لە بوارە جیاوازەکانی سایلۆدا دامەزراون و لەئێستادا لە راهێناندان.
سایلۆی کەلار رۆژی ٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لەلایەن مەسرور بارزانی- سەرۆک وەزیرانی هەرێمەوە بە فەرمی کرایەوە، بەڵام دانەوێڵە لە سایلۆکانیدا هەڵنەدەگیرا، بەڵکو تەنها وەکو بنکەیەکی وەرگرتنی دانەوێڵە بەکارهێنرابو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارەبای بەشێک لە گەڕەکەکانی کەلار دەبڕێت
-
-
هەواڵشەش دارستانی گەرمیان پێنج مانگە ئاونەدراون
-
-
هەواڵبەتۆمەتی بەکارهێنانی گازی خراپ ٤ خاوەن مۆلیدە لە کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵمۆڵەتی پرۆژەی قەڵای شێروانە سیتی ساڵ و نیوێک درێژ دەکرێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی گەرمیان وشکەساڵیی راناگەیەنێت
-
زۆرترین بینراوەکان