
رادیۆی دەنگ
لەکاتێکدا بەشدارانی پرۆژەی قەڵای شێروانە سیتی بەردەوام ناڕەزایەتی دەردەبڕن لەبارەی تەواونەکردنی پرۆژەکەیانەوە، دەستەی وەبەرهێنان، مۆڵەتی تەواوکردنی بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک درێژدەکاتەوە.
بەپێی نوسراوێک کە واژوی د.محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی لەسەرە، پرۆژەی قەڵای شێروانە سیتی کە کۆمپانیای گاردینیا جێبەجێکارێتی، مۆڵەتی ساڵ و نیوێکیان بۆ درێژکراوەتەوە.
بەپێی نوسراوەکه درێژکردنەوەی مۆڵەتەکە، لە رێکەوتی ٥ـی ۳ـی ۲۰۲٥ـەوە دەستپێدەکات و لە رێکەوتی ٥ـی ۹ـی ۲۰۲٦ کۆتایی پێدێت.
پرۆژەی قەڵای شێروانە سیتی لە ناحیەی رزگاریی سەر بە قەزای کەلارە، لەلایەن کۆمپانیای گاردینیاوە جێبەجێ دەکرێت و لە رێکەوتی ۱ـی ۱۰ـی ۲۰۱۹ـەوە مۆڵەتی لە دەستەی وەبەرهێنان وەرگرتوە.
پرۆژەکە چەندین کێشەی هەیە و بەشدارانی بە بەردەوامی ناڕەزایەتی و گردبونەوە ئەنجام دەدەن دژ بە تەواونەکردنی یەکەکان و خزمەتگوزارییەکانی ناوی.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی گەرمیان وشکەساڵیی راناگەیەنێت
-
-
وتارهێزی دانوستان له دیدی عەباس عێراقچییهوه
-
-
وتارخۆر وهكو جێگرهوهى كارهبای 24 كاتژمێریی
-
-
راپۆرتبۆچی نوسینگهكانى دراو مایهپوچ دهبن؟
-
-
هەواڵبەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی قوتابیان "پارتی": رێگەم پێنەدرا خۆم لە کۆنگرەدا هەڵبژێرم
-
زۆرترین بینراوەکان