
رادیۆی دەنگ
نوێنەکردنەوەی گرێبەستی کارمەندانی باخچەکانی سنوری گەرمیان بوەتە هۆی وشکبونەوە داری دارستان و باخچەکان، بەڕێوبەری دارستان و پاوانیش دەڵێت: چەند دارێکمان بەرەو لەناوچون دەچن.
لەسەرەتای ئەمساڵەوە تەواوی دارستان و پاوان و نەمامگە و باخداری گەرمیان بێ خزمەت و ئاودانن و کۆمەڵێک داریش بەرەو لەناوچون رۆشتون.
رەشید بەکر، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی دارستان و پاوانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لەسەرەتای ئەمساڵەوە دارەکانی دارستانەکان و نەمامگە و باخداری سنورەکە ئاونەدراون، ئەمەش بەهۆی نوێنەکردنەوەی گرێبەستی کارمەندان لەلایەن حکومەتەوە.
وتیشی: نوێنەکردنەوەی گرێبەستی کارمەندان لەهەمو کوردستانە و تەنها گەرمیان نییە.
دەشڵێت: ئەمەش بوەتە هۆکاری سستبون و زەردبونی دارەکان و چەند دارێکیشمان بەرەو لەناوچون دەچن، ئەگەر بەمجۆرەش بەردەوامبێت ئەگەری هەیە دارستانەکان بەتەواوی لەناوبچن.
باسی لەوەشکرد: هیچ بەرچاوڕونیەکیش نیە کەی ئەو گرێبەستانە نوێ دەکرێنەوە و گرفتیان نامێنێت.
لەگەرمیاندا شەش دارستانی دەستکرد هەن (سیان لە کەلار و رزگاریی، سیان لە کفری)، فراوانترینیان کە دارستانی هەژارە، دوای بڵاوکردنەوەی ئەوەی مەترسی وشکبونی هەیە، لەلایەن بەشی باخچەکانی شارەوانی کەلارەوە دەست بە ئاودانی کرا، بەڵام دارستانەکانی تر بەبێ خزمەت ماونەتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارەبای بەشێک لە گەڕەکەکانی کەلار دەبڕێت
-
-
هەواڵدوای چوار ساڵ کارنەکردنی ئەمساڵ سایلۆی کەلار دانەوێڵە وەردەگرێت
-
-
هەواڵبەتۆمەتی بەکارهێنانی گازی خراپ ٤ خاوەن مۆلیدە لە کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵمۆڵەتی پرۆژەی قەڵای شێروانە سیتی ساڵ و نیوێک درێژ دەکرێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی گەرمیان وشکەساڵیی راناگەیەنێت
-
زۆرترین بینراوەکان