
رادیۆی دەنگ
زۆرجار ئەنجامدەری تاوانەکان له گه‌رمیانەوە به‌ره‌وه ناوچه‌كانى ژێر دەستی حکومەتی عێراق هه‌ڵدێن و ده‌ستگیر ناكرێن، به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: لیژنه‌ى هاوبه‌شمان هه‌یه له‌گه‌ڵ عێراقدا بۆ ده‌ستگیركردنى ئه‌و تۆمەتبارانە.
عەمید: لوقمان سابیر، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: وه‌زاره‌تمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق لیژنه‌ى ته‌نسیقى هاوبه‌شمان هه‌یه بۆ ده‌ستگیركردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه کەتن و تاوانێكیان ئه‌نجامداوه و هه‌ڵهاتون بۆ ناوچه‌كانى خواروى عێراق.
وتیشى: هه‌ر فه‌رمانێكى ده‌ستگیركردنمان هه‌بێت له رێگه‌ى وه‌زاره‌تمانه‌وه ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆی حکومەتی عێراق ده‌كرێت و له ئه‌گه‌رى ده‌ستگیركردنى ئه‌و تاوانبارانه بۆمانى ده‌نێرنه‌وه هه‌رێم، هه‌مان رێكاریش له عێراق هه‌بێت له‌لاى ئێمه كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
وتیشى: له ئه‌گه‌رى هه‌ڵهاتنى ئه‌و تاوانبارانه بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵاتیش، ئه‌وه له رێگه‌ى پۆلیسی نێودەوڵەتی "ئه‌نته‌رپوڵ"ـەوه شوێنه‌كه‌یان ده‌ستنیشان ده‌كرێت و راسته‌وخۆ نوسراو بۆ كونسوڵخانه‌ى ئەو وڵاته ده‌كرێت بۆ ئەوەی ده‌ستگیربکرێت و بینێرنه‌وه بۆ ئێره.
لەبارەی هۆکاری دواکەوتنی دەستگیرکردنی کەسانی هەڵهاتو یاخود هەندێکجاریش هەر دەستگیر ناکرێن، بەڕێوبەری پۆلیسی گەرمیان وتی: هه‌ر كه‌یسێكى له‌وشێوه‌یه هه‌بێت ئێمه راسته‌وخۆ كارى خۆمانی کەسەر ده‌كه‌ین و نایه‌ڵین دوابكه‌وێت، به‌ڵام زۆرجار ده‌ستگیركردنى ئه‌و كه‌سانه دوا ده‌كه‌وێت بەپێی بارودۆخەکە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی گەرمیان وشکەساڵیی راناگەیەنێت
-
-
وتارهێزی دانوستان له دیدی عەباس عێراقچییهوه
-
-
وتارخۆر وه‌كو جێگره‌وه‌ى كاره‌بای 24 كاتژمێریی
-
-
راپۆرتبۆچی نوسینگهكانى دراو مایه‌پوچ ده‌بن؟
-
-
هەواڵبەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی قوتابیان "پارتی": رێگەم پێنەدرا خۆم لە کۆنگرەدا هەڵبژێرم
-
زۆرترین بینراوەکان