
رادیۆی دەنگ
حکومەتی عێراق بڕیاریداوە رێگای خانەقین ـ کەلار بکات بە جوتساید، ئیدارەی گەرمیانیش لیژنەیەکی پێکهێناوە و بەڕێوبەری ناحیەی قۆرەتوش دەڵێت: تاوەکو پردی ساڵح ئاغا دەکرێت بە جوتساید.
سەردار محەمەد، بەڕێوبەری ناحیەی قۆرەتو، بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: لە پارێزگای دیالەوە نوسراوێک هاتوە بۆ ئیدارەی گەرمیان سەبارەت بە دوسایدکردنی رێگای نێوان خانەقین- کەلار، ئیدارەی گەرمیانیش لیژنەیەکی دروست کردوە بۆ لابردنی ئەو زیادەڕەوییانەی لەسەر رێگاکەن و منیش سەرۆکی لیژنەکەم.
وتیشی: چاوەڕێین لە پارێزگای دیالەوە بێن دەستبەکاربن، دواتر ئێمەش دەستبەکاردەبین لەوەی زەوی و بینا بەر جادەکە دەکەوێت، قەرەبوی خاوەنەکانیان بکەینەوە.
بەوتەی بەڕێوبەری ناحیەی قۆرەتو، ئەوەی تاوەکو ئێستا بەوان وتراوە تاوەکو پردی ساڵح ئاغا و زاڵگەکەی ئاسایش دەکرێت بە جوت ساید، بەڵام وەکخۆی وتی: چاوەڕێین وردەکاری زیاتر بزانین.
پێشتریش قایمقامی خانەقین بە رادیۆی دەنگی وتبو، پرۆژەی رێگای خانەقین- کەلار رەزامەندی لەسەر دراوە و کۆتا رەزامەندیی لەلای وەزارەتە و بڕیارە دەستپێبکات.
زۆرترین بینراوەکان