
دەنگ نێت
پاش دەستگیرکردنی ٥ پۆلیسی دارستان لە ناحیەی زینانە بە تۆمەتی کوشتنی راوچییەک، بەڕێوبەری ناحیەکە دەڵێت: پۆلیسمان بۆ دابین کراوە، بەڵام دەستگیرکردنی ئەو پۆلیسانە وایکردوە ئیجرائات بەرامبەر بە راوچی نەگیرێتەبەر و رێژەی راویش زیادی کردوە.
وەهاب ئەحمەد، بەڕێوبەری ناحیەی زینانە بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: ٤ پۆلیس بۆ ناحیەکەمان دابین کراوە و ئەو ئۆتۆمبێلەی پۆلیسی دارستانیش کە دەستی بەسەرداگیرابو، بە بڕیاری دادگا لای پۆلیسەکانە، بەڵام دەستگیرکردنی ئەو ٦ پۆلیسە کاریگەرییەکی خراپی هەیە لەسەر نەفسییەتی هەمو پۆلیسەکان، نەک لای ئێمە بە تەنیا، بەڵکو هەمو شوێنەکانی دیکە، چونکە وەکو پێویست ناتوانن ئیجرائات بکەن.
وتیشی: پێشتر راوچییەکان بە شەو دەهاتن بۆ راوکردن، بەڵام ئێستا راوچییەکان بە رۆژ دێن بۆ راوکردن، لە نزیک ناحیەکەوە راودەکەن، چونکە راوچییەکانیش لەحاڵەتەکە تێگەیشتون و دەزانن پۆلیس لە چ دۆخێکدایە.
دەشڵێت: ئێمە کێشەمان لە ژمارەی پۆلیس نییە کە کەم بێت یاخود زیاد بێت، بەڵکو کێشەمان لە بڕیارەکە، چونکە ئێستا پۆلیسەکانی دیکە دەترسن ئیجرائات لەگەڵ راوچی بکەن و توشی هەمان حاڵەت ببنەوە.
حەوت مانگ لەمەوبەر تەرمی راوچییەک بە کوژراوی لە ناوچەی داودەی سەر بە ناحیەی زینانە کە دەکەوێتە سنوری نێوان قەزاکانی دوزخورماتو- کفری، دۆزرایەوە. ئەوکات چەند گومانێک لەبارەی روداوەکەوە دروستبون، لەوانە: کوشتنی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە، یان بەرکەوتنی فیشەک لەکاتی راوکردندا، گومانێکی تریش تەقەلێکردن و کوشتنی بوە لەلایەن مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستانەوە. لەم سۆنگەیەشەوە دادوەری لێکۆڵینەوەی کفری سەرەتای مانگی رابردو بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ٥ پۆلیسی دارستانی ناحیەکە دەرکرد و تائێستا راگیراون بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵیان.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتچیتر خانوە پلاستیکییەکان ژینگە پیس ناکەن
-
-
هەواڵکارەکانی بەشی پشکنینی مەمک لە نەخۆشخانەی کفری راگیراوە
-
-
هەواڵشارەوانی کەلار: بەمنزیکانە بەرزەپردەکەی کەلار تەواو دەبێت
-
-
هەواڵلە کەلار ٥٠ کەس بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەقۆ و لێخوڕینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکراون
-
-
وتارلە رۆژی ژینگەى کوردستاندا، دیسان وشکەساڵى بەرۆکى هەرێم دەگرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان