
رادیۆی ده‌نگ- شیرین ئه‌حمه‌د
هه‌تا پێش چه‌ند مانگێك، كاتێك كه‌ریم خانوه پلاستیكییه‌كانی نۆژه‌نده‌كرده‌وه، نایلۆنه كۆنه‌كانی ده‌سوتاند، به‌ڵام ئێستا چیتر كه‌ریم ئه‌و كاره دوباره ناكاته‌وه، چونكه زیانه‌كانى بۆ ده‌ركه‌وتوه.
ماوه‌ى زیاتر له دو مانگە، رێکخراوی ئەدوی لە گەرمیان، هەستاوە بە ئەنجامدانی پرۆژه‌یه‌كى هۆشیاركردنه‌وه بۆ ئەو جوتیارانەی کە بە خانوی پلاستیکی بەروبومەکانیان پێدەگەیەنن. پرۆژه‌كه خۆی له ئه‌نجامدانى خول و بازنه‌ى گفتوگۆدا ده‌بینێته‌وه، به‌مه‌به‌ستى هاندانى جوتیاره‌كان بۆ ئه‌وه‌ى نایلۆنى خانوه پلاستیكییه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كى دروست و دۆستى ژینگه، له‌ناو به‌رن.
خانوی پلاستیكی، بریتییه له ژورێكی ده‌وردراو به نایلۆن كه به‌رهه‌مى كشتوكاڵی له‌ناودا ده‌چێنرێت، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستى پاراستنى به‌رهه‌مه‌كه له سه‌رما و گه‌رما، به‌ڵام له گه‌رمیاندا به زۆری بۆ پاراستنى به‌رهه‌مه‌كانه له سه‌رما و به‌رهه‌مهێنانى ئه‌و سه‌وزه و میوانه‌ى كه له روبه‌رى كراوه‌دا له‌و وه‌رزانه‌دا كه سه‌رما هه‌یه، به‌رهه‌منایه‌ن.

كێشه‌ى ئه‌م خانوانه ئه‌وه‌یه كه له دواى پێگه‌یشتنى به‌رهه‌مه‌كان، نایلۆنه‌كانیان له‌ناوده‌برێن، به‌ڵام له گه‌رمیاندا به‌زۆری به‌شێوازێكى نازانستى و نادروست له‌ناوده‌برێن، كه ئه‌ویش بریتییه له سوتاندنیان.
به‌ڕای ئەندازیارێكی کشتوکاڵی، ئه‌م رێگه‌یه‌ى په‌یڕه‌وده‌كرێت له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ نایلۆنى خانوه پلاستیكییه‌كاندا، زۆر زیانمه‌نده.
ئەنوەر عەبدولعەزیز، بۆ رادیۆی ده‌نگ وتى: نایلۆن لەناو کێڵگەکاندا ساڵانێکی زۆری دەوێت بۆ لەناوچون، لەم ماوەیەشدا زیان بە زەویەکە دەگەیەنێت و تەندروست نامێنێتەوە، لەگەڵ سوتاندنیشی کەشوهەواکە پیس دەکات و دیسان زیانێکی زۆر دەگەیەنێت.
بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و زیانه ژینگه‌ییانه رونه‌دات، رێکخراوی ئەدوی بە هاوکاری رێکخراوی PIN، پڕۆژەیەکی سێ مانگی بۆ ئەو جوتیارانەی گەرمیان ده‌ستپێكردوه كه كار له خانوی پلاستیکیدا ده‌كه‌ن.

خەڵات ساڵح، ئەندامی لقی گەرمیانی رێكخراوى ئه‌دوی، بۆ رادیۆی ده‌نگ رونیكرده‌وه: "ئامانجمان لەم پڕۆژەیە هۆشیارکردنەوەی جوتیارانە لەبارەی زیانەکانی پلاستیک بۆ زەوییە کشتوکاڵیەکانیان و بۆ تەندروستی مرۆڤ و بۆ هەواش".
بەشێک لە جوتیارانی سنوره‌كه، دوای پێگەشتنی بەروبومەکانیان، نایلۆنی سه‌ر خانوه پلاستیكییه‌كانیان یان فڕێده‌ده‌ن به‌بێ چاره‌سه‌ر، یاخود دەسوتێنن.
رێكخراوه‌كه له بری فڕێدان و سوتاندن، رێگه‌یه‌كى دیکەى بۆ جوتیاره‌كان دۆزیوه‌ته‌وه. خه‌ڵات له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: هەستاوین بە دروستکردنی پەیوەندی لەنێوان سەنتەری دوباره به‌كارهێنانه‌وه‌ى پاشماوه‌ى نایلۆن "ریسایکلین" له قه‌زاى كفری و ئەو جوتیارانەی سنورەکە کە خانوی پلاستیکییان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى له‌و سه‌نته‌ره‌دا نایلۆنه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكرێت و چیتر ژینگه پیس نه‌كه‌ن.

ئه‌م رێگایه ره‌زامه‌ندى جوتیاره‌كانیشی به‌ده‌ستهێناوه. کەریم رەحیم، یەکێک لەو جوتیارانەی کە خانوى پلاستیكی هه‌یه و بەشداریی خولی هۆشیاریی رێكخراوى ئه‌دوی كردوه، بۆ رادیۆی دەنگ دەڵێت: ئەم خانوە پلاستیکییانە بەکاردەهێنین بۆ پاراستنی بەروبومەکانمان لە سەرما، بەڵام کڕینی ئەم نایلۆنانە پارەیەکی زۆری تێدەچێت کە هەر تۆنێکی بە زیاتر لە ۲ ملیۆن دینارە، دواتریش کە لامانبرد دەیسوتێنین، به‌مه‌ش هەم زیان بە ژینگەکە دەگات و هەم پارەکەشمان دەڕوات.
ئێستا كه‌ریم و هاوپیشه‌كانى، پاشماوه‌ى نایلۆنه‌كانیان ده‌ده‌ن به سه‌نته‌رى ریسایكلینی كفری، كه سه‌رباری ئه‌وه‌ى ژینگه‌ى خۆیان و ده‌وروبه‌ر ده‌پارێزن، هاوكات سودی داراییشی هه‌یه بۆیان.
به خۆشحاڵییه‌وه وتى: لەکاتی کۆکردنەوەی ئەم نایلۆنانەدا ئاگاداری سه‌نته‌رى ریسایكلین دەکەینەوە و دێن نایلۆنه‌كانمان لێدەکڕن، ئەمەش هەم ژینگەکەمان لەو زیانانە دەپارێزێت، هەمیش ئێمە لە روی مادییەوە زیان ناکەین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارەکانی بەشی پشکنینی مەمک لە نەخۆشخانەی کفری راگیراوە
-
-
هەواڵشارەوانی کەلار: بەمنزیکانە بەرزەپردەکەی کەلار تەواو دەبێت
-
-
هەواڵلە کەلار ٥٠ کەس بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەقۆ و لێخوڕینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکراون
-
-
وتارلە رۆژی ژینگەى کوردستاندا، دیسان وشکەساڵى بەرۆکى هەرێم دەگرێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان: هۆکاری راگرتنی بارهەڵگر لەناو کۆڵاندا نەبونی گەراجە
-
زۆرترین بینراوەکان