شارەوانی رزگاریی: هەرکەس داوای زەوی بکات بۆ دروستکردنی شاری یاریی بۆی تەرخاندەکەین
هەواڵ
12:12AM - 2024/08/29 , بینین : 249
 
دەنگ نێت
 
ناحیەی رزگاریی سەر بە کەلار تا ئێستا شاری یاری تێدانیە و هاوڵاتیان بۆ کات بەسەربردن دەچنە شارەکانی دیکە، سەرۆکی شارەوانی ناحیەکەش دەڵێت: کەس داواکاری پێشکەش نەکردوە هەتا زەوی بۆ تەرخانبکەین.
 
ئەرسەلان ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی ناحیەی رزگاریی، بە رادیۆی دەنگی وت: شاری یاری کەرتی تایبەت دروستیدەکات و بەمەرجێک ئەو پارەیەی تێیدا سەرفی دەکات لەماوەی چەند ساڵێکدا بەدەستی بهێنێتەوە، ئەگینا ئەگەر برانێت پڕۆژەکەی سەرکەوتو نابێت، نایکات.
 
دەشڵێت: تا ئێستا کەس داوای نەکردوە زەوی بۆ تەرخانبکەین بۆ دروستکردنی پڕۆژەی شاری یاری لەناحیەکەدا، هەکەسێکیش داوای بکات زەوی بۆ تەرخاندەکەین.