
دەنگ نێت
سەرچاوە میدیاییەکانی حەشدی شەعبی ئاماژە بەوەدەکەن هاتنیان بۆ گەرمیان بەمەبەستی رێگری بوە لە بە قاچاخبردنی نەوت لە بیرە نەوتێکدا، لەکاتێکدا بیرەکە هیچ نەوتێکی تیا بەرهەمناهێنرێت.
رۆژنامەی (العرب) لەسەر زاری ژمارەیەک سەرچاوەی میدیایی نزیک لە حەشدی شەعبی و (عصائب اهل الحق)ـەوە بڵاویکردوەتەوە: هاتنی دوێنێیان بۆ سنوری ناحیەی کوڵەجۆ لە گەرمیان، بەمەبەستی دەستبەسەرداگرتنی بیرە نەوتێک بوە کە ئامادە کراوە بۆ ئەوەی نەوتەکەی بە قاچاخ ببرێت بۆ دەرەوەی وڵات.
ئەمەش لەکاتێکدایە ئەو بیرە نەوتەی کە هێزەکەی حەشد لە دەوروبەریدا بڵاوبویەوە و ناوی "چاڵاو خالد"ـە، بیرە نەوتێکی کۆنی سەرداپۆشراوە و نەوتی لێ بەرهەم ناهێنرێت.
ئەم بیرە دەکەوێتە سنوری کێڵگەیەکی نەوتییەوە کە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە بە "گڵابات- قەمەر" ناسراوە و پێش ماوەیەک کاری وەبەرهێنان کردن لەو کێڵگەیەدا دا بە کۆمپانیای "هیلال"ـی ئیماراتی.
بەرەبەیانی دوێنێ یەکشەمە (٢٥ـی ئابی ٢٠٢٤)، هێزێکی زۆری حەشدی شەعبی دەستیانگرت بەسەر بیرە نەوتێک لە سنوری ناحیەی کوڵەجۆی گەرمیان کە لەژێر سەرپەرشتیی پۆلیسی نەوت و گازی گەرمیان دایە، بەڵام پاش چەند کاتژمێرێک هێزەکە کشانەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتچیتر خانوە پلاستیکییەکان ژینگە پیس ناکەن
-
-
هەواڵکارەکانی بەشی پشکنینی مەمک لە نەخۆشخانەی کفری راگیراوە
-
-
هەواڵشارەوانی کەلار: بەمنزیکانە بەرزەپردەکەی کەلار تەواو دەبێت
-
-
هەواڵلە کەلار ٥٠ کەس بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەقۆ و لێخوڕینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکراون
-
-
وتارلە رۆژی ژینگەى کوردستاندا، دیسان وشکەساڵى بەرۆکى هەرێم دەگرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان