
دەنگ نێت
بۆماوه‌ى ١٢ ساڵه پرۆژەی دروستکردنی بەنداوی باوەنور لە گەرمیان چوەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە کارەکانی راگیراوە، به‌ڕێوبه‌رى ناحیەی باوەنوریش ده‌ڵێت: نوسراومان بۆ هاتوه بەمەبەستی دەستبەکارکردنەوە لە به‌نداوه‌كه‌دا.
عه‌دنان عه‌لى، به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى باوهنورـی سەر بە قەزای کەلار، بۆرادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: له ساڵى ٢٠١٣ به‌ردى بناغه‌ى به‌نداوى باوه‌نور دانراوه و ده‌بو له ماوه‌ى ٥ ساڵدا ته‌واو بكرێت، به‌ڵام به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه نه‌توانرا ئه‌و كاره ئه‌نجام بدرێت، ئه‌گه‌رچى بۆ چه‌ند جارێك كارى تیاكراوه و راگیراوه.
باسی لەوەشکرد: ئێستادا نوسراومان بۆ هاتوه کە ئاماژە بەوەدەکات کارکردن لە به‌نداوه‌كه دهستپێدەکاتەوە و سەرەتاش ئیش له چاکكردنى رێگه‌كه‌ى ده‌كرێت.
ده‌شڵێت: به‌نداوه‌كه نزیكه‌ى ١٠٪ـی كاره‌كانى ته‌واو بوه.
له‌باره‌ى گوژمه‌ى ئه‌و پرۆژه‌یه چەندە؟ به‌رێوبه‌رى ناحیه‌ى باوه‌نور وتیشى: گوژمه‌ى پرۆژه‌کە خۆى له ٣٤٠ ملیار دیناردا ده‌بینێته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتچیتر خانوە پلاستیکییەکان ژینگە پیس ناکەن
-
-
هەواڵکارەکانی بەشی پشکنینی مەمک لە نەخۆشخانەی کفری راگیراوە
-
-
هەواڵشارەوانی کەلار: بەمنزیکانە بەرزەپردەکەی کەلار تەواو دەبێت
-
-
هەواڵلە کەلار ٥٠ کەس بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەقۆ و لێخوڕینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکراون
-
-
وتارلە رۆژی ژینگەى کوردستاندا، دیسان وشکەساڵى بەرۆکى هەرێم دەگرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان