
دەنگ نێت
بۆماوه‌ى ساڵێكه داواى دامه‌زراندنی ٢٧٤ فه‌رمانبه‌ر کراوە بۆ هه‌یكه‌لیه‌ى زانكۆى پۆلهتهكنیكى گه‌رمیان، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه، سه‌رۆكى زانكۆكه‌ش ده‌ڵێت: دۆسیەکە له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه.
د.چیا محه‌مه‌د، سه‌رۆكى زانكۆی پۆلهتهكنیكى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له مانگى ئابی ساڵى رابردوه‌وه داوامى دامه‌زراندنى ١٨٦ ناونیشانى وه‌زیفیمان كردوه بۆ ههیكهلییهى زانكۆكه به هه‌ر چوار كۆلێژ و په‌یمانگاكه و سه‌رۆكایه‌تى زانكۆشه‌وه، تاوه‌كو ئێستا هیچ وه‌ڵامێكمان وه‌رنه‌گرتوه‌ته‌وه.
وتیشى: ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه داواى ٨٨ میلاکی ماسته‌ر و دكتۆرامان كردوه به ناوى سیانى، ئه‌وه‌ش هه‌ر ماوه‌ته‌وه و وه‌ڵام نه‌دراوینه‌ته‌وه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ناوه‌كان له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه و چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامین.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتچیتر خانوە پلاستیکییەکان ژینگە پیس ناکەن
-
-
هەواڵکارەکانی بەشی پشکنینی مەمک لە نەخۆشخانەی کفری راگیراوە
-
-
هەواڵشارەوانی کەلار: بەمنزیکانە بەرزەپردەکەی کەلار تەواو دەبێت
-
-
هەواڵلە کەلار ٥٠ کەس بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەقۆ و لێخوڕینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکراون
-
-
وتارلە رۆژی ژینگەى کوردستاندا، دیسان وشکەساڵى بەرۆکى هەرێم دەگرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان