
دەنگ نێت
لەبارەی ئەو کێشەیەی لەسەر هەڵسەنگاندنی مامۆستایانی بەشی کیمیای زانکۆی گەرمیان دروستبو، راگری کۆلێجی پەروەردەی زانکۆکە دەڵێت: گرفتەکە چارەسەر کرا، ئەوەی هەبو تەنها کێشەیەکی تەکنیکی بو.
د. حسێن ئیسماعیل، راگری کۆلێجی پەروەردەی زانکۆی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: هەمو ساڵێک ئەم فیدباکە لە کۆتایی ساڵ بۆ مامۆستایان دەکرێت، بەڵام ئەمساڵ گرفتێکی تەکنیکی دروست بوە لە بەشی کیمیا سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی ئەو مامۆستایانە، ئەویش لێکتێنەگەیشتنێک هەبوە لە کۆی پرۆسەکە.
وتیشی: ئەو مامۆستایانە سەردانیان کردم و سکاڵایان هەبو لە هەڵسەنگاندنەکە و سکاڵاکەیان بە فەرمی لە رێگای بەشەوە بەرز کرایەوە بۆ لای من، لەئێستاشدا پاش نوسراوکردنمان بۆ سەرۆکایەتی زانکۆ، کێشەکە چارەسەر کراوە.
وتیشی: گرفتەکە گرفتێکی تەکنیکی بوە، هیچ شتێکی ئەنقەستی تێدا نەبوە، تەنها هەڵەی تەکنیکیە، پاش گرتنەبەری رێکارە یاساییەکانیش کێشەکە چارەسەر کرا.
ئەمڕۆ رادیۆی دەنگ هەواڵێکی بڵاوکردەوە لەبارەی ئەوەی لەکۆی ١١ مامۆستای بەشی کیمیا تەنها چوار کەسیان لە هەڵسەنگاندن دەرچون، مامۆستا دەرنەچوەکانیش پێیان وابو کە ناهەقییان بەرامبەر کراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتچیتر خانوە پلاستیکییەکان ژینگە پیس ناکەن
-
-
هەواڵکارەکانی بەشی پشکنینی مەمک لە نەخۆشخانەی کفری راگیراوە
-
-
هەواڵشارەوانی کەلار: بەمنزیکانە بەرزەپردەکەی کەلار تەواو دەبێت
-
-
هەواڵلە کەلار ٥٠ کەس بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەقۆ و لێخوڕینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکراون
-
-
وتارلە رۆژی ژینگەى کوردستاندا، دیسان وشکەساڵى بەرۆکى هەرێم دەگرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان