
دەنگ نێت
کەمیی باخەوان لە قەزای کفری ئاستەنگی بۆ شارەوانی دروستکردوە، بەشێوەیەک وەک سەرۆکی شارەوانی قەزاکە دەڵێت: پێویستە لەگەڵ زیادکردنی باخچەی نوێ باخەوانیش زیادبکرێت.
ئەندازیار: عەلی خورشید، سەرۆکی شارەوانی قەزای کفری، بەرادیۆی دەنگی وت: نزیکەی 40 باخەوانمان هەیە لە قەزاکەدا و هەرسێ باخچەیەکمان بۆ باخەوانێک داناوە کە ئەمەش ئەرکێکی زۆرە بۆ باخەوانەکان.
دەشڵێت: بەهۆی کەمی باخەوانەکانەوە بە سۆندە ئاو دەگەیەنینە هەندێک لە باخچەکان و وازمان لە ئاودان بەشێوەی تانکەر هێناوە کە هەم ئەرکی کەمترە و هەم شێوازێکی ئاودانی کۆنە.
داواشیکرد باخەوانی دیکەیان بۆ زیاد دابمەزرێت، وەکخۆی وتی: کەمیی باخەوان ئاستەنگیی بۆ دروستکردنی باخچەی نوێ لە قەزاکەدا دروستدەکات.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتچیتر خانوە پلاستیکییەکان ژینگە پیس ناکەن
-
-
هەواڵکارەکانی بەشی پشکنینی مەمک لە نەخۆشخانەی کفری راگیراوە
-
-
هەواڵشارەوانی کەلار: بەمنزیکانە بەرزەپردەکەی کەلار تەواو دەبێت
-
-
هەواڵلە کەلار ٥٠ کەس بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەقۆ و لێخوڕینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکراون
-
-
وتارلە رۆژی ژینگەى کوردستاندا، دیسان وشکەساڵى بەرۆکى هەرێم دەگرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان