
دەنگ نێت
ئاژانسی رۆژنیوز بڵاویکردەوە: سلێمان ئەحمەد، رۆژنامەنوس لە دەزگاکەیان، ئەمڕۆ لەلایەن دادگای دهۆکەوە بە (٣) ساڵ زیندانیی حوکمدراوە.
دەشڵێت: ئەو رۆژنامەنوسە دەبوایە بە یاسای رۆژنامەگەریی مامەڵەی لەگەڵدا بکرایە، بەڵام بە مادەی ١ـی یاسای ژمارە ٢١ـی ساڵی ٢٠٠٣ـی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان سزادراوە بە بەندکردن بۆ ماوەی سێ ساڵ، ئەمەش بە تۆمەتی ئەندامبون لە پارتی یەکێتی دیموکرات "پەیەدە".
ئەو مادەیەی رۆژنامەنوسەکەی پێ سزادراوە، تایبەتە بە تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی هەرێم بە دەستی ئەنقەست.
سلێمان ئەحمەد، هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسی (رۆژنیوز) بوە و خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە، لە رۆژی ٢٥ـی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣، لە کاتی گەڕانەوەیدا لە رۆژئاواوە بۆ هەرێمی کوردستان، لە دەروازەی فیشخابور دەستگیرکرا و لەوکاتەوە لە زینداندایە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتچیتر خانوە پلاستیکییەکان ژینگە پیس ناکەن
-
-
هەواڵکارەکانی بەشی پشکنینی مەمک لە نەخۆشخانەی کفری راگیراوە
-
-
هەواڵشارەوانی کەلار: بەمنزیکانە بەرزەپردەکەی کەلار تەواو دەبێت
-
-
هەواڵلە کەلار ٥٠ کەس بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەقۆ و لێخوڕینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکراون
-
-
وتارلە رۆژی ژینگەى کوردستاندا، دیسان وشکەساڵى بەرۆکى هەرێم دەگرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان