
دەنگ نێت
دوای ئەوەی پرۆژەی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبون بۆ کەمدرامەتان ساڵێکە بڕیاری لێدراوە و تائێستا دروستنەکراوە، سەرۆکی لقی گەرمیانی کۆمەڵەی کرێنشینان دەڵێت: حکومەت چونکە بەرژەوەندیی خۆی تێدا نییە نایکات.
لە هەواڵێکی پێشتردا رادیۆی دەنگ لەسەر زاری بەڕێوبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیانەوە بڵاویکردەوە: هێشتا پرۆژەی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبون بۆ کەمدەرامەتان نەچوەتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەگەرچی زەوی بۆ تەرخانکراوە و وەبەرهێنەریش هاتوەتە پێشەوە.
لایخۆشییەوە و لەمبارەیەوە، سەرۆکی لقی گەرمیانی کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان، جەختی لەوەکردەوە کە پرۆژەکە هێشتا بڕیار لە دەستپێکردنی نەدراوە و تەنانەت ناشزانن کەی پەسەند دەکرێت.
سەیوان کەریم، بە رادیۆی دەنگیشی وت: هۆکاری وەرنەگرتنی مۆڵەتەکەی و دەستپێنەکردنی تائێستا، ئەوەیە حکومەت لەگەڵ ئەو پڕۆژانەدا نیە کە بەنرخی هەرزان دروستدەکرێت، چونکە بەرژەوەندی خۆی تێدانیە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتچیتر خانوە پلاستیکییەکان ژینگە پیس ناکەن
-
-
هەواڵکارەکانی بەشی پشکنینی مەمک لە نەخۆشخانەی کفری راگیراوە
-
-
هەواڵشارەوانی کەلار: بەمنزیکانە بەرزەپردەکەی کەلار تەواو دەبێت
-
-
هەواڵلە کەلار ٥٠ کەس بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەقۆ و لێخوڕینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکراون
-
-
وتارلە رۆژی ژینگەى کوردستاندا، دیسان وشکەساڵى بەرۆکى هەرێم دەگرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان