
دەنگ نێت
چه‌ند رۆژێكه به بڕیارى دادگا دەستکراوە بە داخستنی به‌نزینخانه بێمۆڵهتهكانى رێگه‌ى ناحیه‌ى رزگارى سه‌ر به قه‌زاى كه‌لار.
له ماوه‌ى ٢ ساڵى رابردودا به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان جه‌ختى له رێكخستنه‌وه‌ى به‌نزینحانه بێ مۆڵه‌ته‌كانى سنوره‌كه كرده‌وه كه ژماره‌یان نزیكه‌ى ٦٢ به‌نزینخانه ده‌بو، به‌ڵام وه‌كپێویست كارى له‌سه‌ر نه‌كرا.
به‌پێى زانیارییه‌كانى رادیۆى ده‌نگ، له‌ئێستادا له‌سه‌ر سكاڵایەكى پێشتری به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان، دادگا ده‌ستى كردوه به داخستنى به‌شێك له‌و به‌نزینخانانه كه له ناحیه‌ى رزگاریه‌وه ده‌ستى پێكرده‌وه و چه‌ند به‌نزینخانه‌یه‌ك له‌و سنوره داخراون.
رادیۆى ده‌نگ بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر په‌یوه‌ندى به، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیانه‌وه كرد، بەڵام بەو هۆیەی وەکخۆی وتی "دۆسیه‌كه له دادگایه و بڕیاره‌كان لاى ئه‌وانن"، ئامادەنەبو قسە بکات.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتچیتر خانوە پلاستیکییەکان ژینگە پیس ناکەن
-
-
هەواڵکارەکانی بەشی پشکنینی مەمک لە نەخۆشخانەی کفری راگیراوە
-
-
هەواڵشارەوانی کەلار: بەمنزیکانە بەرزەپردەکەی کەلار تەواو دەبێت
-
-
هەواڵلە کەلار ٥٠ کەس بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەقۆ و لێخوڕینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکراون
-
-
وتارلە رۆژی ژینگەى کوردستاندا، دیسان وشکەساڵى بەرۆکى هەرێم دەگرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان