
دەنگ نێت
مەکۆی کەلاری بزوتنەوەی گۆڕان و مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی کۆبونەوە و هەردولایان هاوڕان لەسەر ئەوەی گۆڕانکاری بکرێت لە پۆستە حکومییەکانی گەرمیان.
لە راگەیەنراوێکدا مەکۆی کەلاری بزوتنەوەی گۆڕان بڵاویکردوەتەوە: دوێنێ سێشەمە (۱۱ـی ٦ـی ۲۰۲٤) سەردانی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتیان کردوە بەمەبەستی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی ئەو حزبە و دەستبەکاربونی بەرپرسی نوێی مەڵبەندەکە.
لەبڵاوکراوەکەشدا ئەوەش هاتوە: "هەردولا هاوڕابون و بەگرنگیەوە باس و جەختیان لەسەر گرنگی و پێویستی ئەنجامدانی گۆڕانکاری لەپۆستە ئیداریەکانی حکومەتی خۆجێی لەسنوری ئیدارەی گەرمیان کردوە، بەهۆی ئەوەی ژمارەیەک لەو پۆستانە کاتی یاسایی و ئیداری خۆیان تەواوکردوە و پێویستە بگۆڕدرێن".
لەبەرامبەردا عەلی دەروێش- وتەبێژی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: سەردانەکەی مەکۆی کەلاری بزوتنەوەی گۆڕان بۆ لای ئێمە بەفعلی بۆ قسەکردن نەبو لەسەر گۆڕانکاریی لە پۆستەکاندا، بەڵکو بۆ پیرۆزبایی بو لە یادی دامەزراندی یەکێتی و دەستبەکاربونی سالار مەحمود، بەرپرسی نوێی مەڵبەندی گەرمیان.
وتیشی: لەسەردانەکەدا کۆمەڵێک بابەت تاوتوێ کران، یەکێک لەوانە بابەتی گۆڕانکارییەکان لە پۆستەکاندا، ئێمە وەک مەڵبەندی گەرمیان هاوڕابوین و دەمێکە خۆمان بۆ بابەتی گۆڕانکاریی ئامادەکردوە و لەگەڵ گۆڕانکارین، تەنانەت لەدواین سەردانی کاک قوباد ئێمە ئەو بابەتەمان خستوەتە بەرباس.
بەوتەی وتەبێژی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی، ئەوان رێککەوتنێکیان هەیە لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان لەئاستی سەرەوەدا "مادام رێککەوتنیشمان هەیە، بۆ بابەتی پۆستەکان و گۆڕانکارییەکان هاوڕاین".
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتچیتر خانوە پلاستیکییەکان ژینگە پیس ناکەن
-
-
هەواڵکارەکانی بەشی پشکنینی مەمک لە نەخۆشخانەی کفری راگیراوە
-
-
هەواڵشارەوانی کەلار: بەمنزیکانە بەرزەپردەکەی کەلار تەواو دەبێت
-
-
هەواڵلە کەلار ٥٠ کەس بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەقۆ و لێخوڕینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکراون
-
-
وتارلە رۆژی ژینگەى کوردستاندا، دیسان وشکەساڵى بەرۆکى هەرێم دەگرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان