
دەنگ نێت
بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی دارستان و پاوانی گەرمیان دەڵێت: هۆکاری ٨٠٪ـی حاڵەتەکانی ئاگرکەوتنەوە لە زەوی پاوانی سنورەکە، جوتیاران خۆیانن کە ئاگر دەکەنەوە و دواتر پێیان کۆنترۆڵ ناکرێت یاخود بە ئەنقەست کۆنتڕۆڵی ناکەن.
رەشید بەکر، بە رادیۆی دەنگی وت: هیچ ئامادەکاریەکمان نیە بۆ رێگرتن لە سوتانی پاوان و دارستانەکان لە سنورەکە، تەنها پرۆژە دەستکردەکان ئاگربڕی بۆ دەکەین پێش وشکبونەوەی گژوگیاکانی ناویان.
دەشڵێت: پاوانەکان لە سنورەکە روبەرێکی زۆر فراوانیان هەیە و بەڕێوبەرایەتی ئێمە و هیچ فەرمانگەیەکیش ناتوانێت پێشوەختە ئامادەکاریی بۆ کۆنترۆڵکردنیان بکات.
ئاماژەی بەوەشدا: هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکان ٨٠٪ـی بۆ خودی جوتیاران دەگەڕێتەوە کە هەڵدەستن بە سوتاندنی پوش و جاڕی زەوییە کشتوکاڵییەکانیان بۆ ئەوەی دواتر زەویەکە بکێڵنەوە، زۆرجاریش ئاگرەکەیان بۆ کۆنتڕۆڵناکرێت یان خۆیان کۆنتڕۆڵی ناکەن، دواتریش ئاگرەکە تەشەنە دەکات و هەندێکجار بۆ ناو دارستانەکان دەڕوات و کۆنتڕۆڵکردنی زەحمەت دەبێت.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتچیتر خانوە پلاستیکییەکان ژینگە پیس ناکەن
-
-
هەواڵکارەکانی بەشی پشکنینی مەمک لە نەخۆشخانەی کفری راگیراوە
-
-
هەواڵشارەوانی کەلار: بەمنزیکانە بەرزەپردەکەی کەلار تەواو دەبێت
-
-
هەواڵلە کەلار ٥٠ کەس بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەقۆ و لێخوڕینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکراون
-
-
وتارلە رۆژی ژینگەى کوردستاندا، دیسان وشکەساڵى بەرۆکى هەرێم دەگرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان