
دەنگ نێت
یه‌كێتى نیشتمانی داواى پۆستى بەڕێوبەری گشتی كشتوكاڵ و ته‌ندروستى گەرمیان ده‌كات کە لەلای له گۆڕانن، بەرپرسێکی گۆڕانیش دەڵێت: جارێ دەبێت چەند پۆستێکمان هەیە یەکلای بکەینەوە کە هێشتا یەکێتی پێی نەداوین، دواتر ده‌چینه سه‌ر ئه‌و بابه‌ته.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، یەکێتی نیشتمانی داوای پۆستی بەڕێوبەرانی گشتی تەندروستی و کشتوکاڵی گەرمیانی لە گۆڕان کردوە، بۆ ئەوەی لەبەرامبەردا دو پۆستی تریان بداتێ لە بەرکەوتەی خۆی.
رۆڤان سه‌روه‌ت، باژێروانى مه‌كۆى كفرى بزوتنه‌وه‌ى گۆران، جەختی لەو زانیارییە کردەوە و بە رادیۆى ده‌نگی وت: له‌باره‌ى هه‌ر یه‌كه له پۆستى به‌ڕێوبه‌ری گشتی كشتو‌كاڵى گه‌رمیان و ته‌ندروستى گه‌رمیان كه یه‌كێتى داواى كردوه، چه‌ند پاكێجێك هه‌ن، بەڵام شتى دیاریكراو نیه له ئێستادا.
وتیشى: پاكێجهكانیش ئه‌وه‌یه هه‌ندێك ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت ئه‌گه‌ر كۆبونه‌وه‌كان به‌ره‌و پێش بچن ئه‌وه ده‌كرێت ئاسایی بێت.
هێماى بۆئه‌وه‌شكرد: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و پۆستانه‌ى كه شایسته‌ى گۆڕانن له گه‌رمیان ده‌بێت پێمان بدرێته‌وه دواتر ده‌چینه سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه.
مەبەستی باژێروانەکەی گۆڕان لەو پۆستانەی کە شایستەیانن، پۆستی بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیانە، کە پێشتر یەکێتی و گۆڕان وا رێککەوتبون بدرێت بە گۆڕان، بەڵام یەکێتی دوای ٨ ساڵ هەر رادەستی نەکردوە.
لە حکومەتی خۆجێی گەرمیان دا، یەکێتی و گۆڕان و یەکگرتو و کۆمەڵ، بەشدارن، ئەگەرچی زۆرینەی رەهای پۆستەکان لای یەکێتین، بەڵام گۆڕان جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و ٣ بەڕێوبەی گشتی و قایمقامێک و بەڕێوبەرێک و ٢ بەڕێوبەری ناحیەی لایە، یەکگرتوش بەڕێوبەرێکی گشتی و بەڕێوبەرێکی ناحیە و کۆمەڵیش بەڕێوبەرێکی ناحیەی لایە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی قوتابیان "پارتی": رێگەم پێنەدرا خۆم لە کۆنگرەدا هەڵبژێرم
-
-
راپۆرت"كچان و كوڕانیش بهكاریدێنن"... ڤه‌یپ، به‌ڵایه‌ك له‌نێو گیرفانى گه‌نجان دا
-
-
هەواڵمامهڵهى تاپۆكردنى خانوه زیادهڕهوەکان له گه‌رمیان رایی ناكرێت
-
-
هەواڵكۆمپانیای گاردینیا: پێدانى قیست په‌یوه‌ندیی نییه به رێژه‌ى ته‌واوكردنى یهكهكانهوه
-
-
هەواڵدادگا بڕیارێکی کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی قەڵای شێروانە هەڵدەوەشێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان