رادیۆی دەنگ- زریان محەمەد
لە ناوچەی گەرمیان وەرچەرخانێکی بەرچاو لە شێوازی کارکردنی ژناندا دەبینرێت، ئەوان توانیویانە لە رێگەی جیهانی دیجیتاڵییەوە ماڵەکانیان بگۆڕن بۆ کارگەی بچوک و مۆبایلەکانیشیان بۆ فرۆشگای گەڕۆک، بەمەش برەویان بە پیشە و کاری خۆیان داوە و سەربەخۆیی داراییشیان بۆ خۆیان دەستەبەر کردوە.
لەئێستادا بەشێکی زۆری ژنان و کچانی خاوەن پیشە و کاری جۆراوجۆر، رویان لە سەکۆ ئۆنلاینەکانی وەکو فەیسبوک و ئینستاگرام و سناپ چات کردوە. ئەوان لەڕێگەی ئەو سەکۆیانەوە هەم بەرهەمەکانیان دەناسێنن، هەمیش ساغیان دەکەنەوە.
جیلان مه‌جید، پیشه‌ى درومانی دەکات. ئەو بەرهەمەکانی لە چنین و درومان لەڕێگەی ئۆنلاینەوە نمایش دەکات و کڕیاری بۆ دەدۆزێتەوە.
ده‌ڵێت: بۆ ماوه‌ى 3 ساڵه كارى دورمان و چنین و دیزاین ده‌كه‌م، توانیومه‌ى له رێگه‌ى ئۆنلاینه‌وه په‌ره به كاره‌كه‌م بده‌م.
به‌پێچه‌وانه‌ى هه‌ندێك له‌و کچانە‌ى كه بەرهەمەکان خۆیان دروستیان دەکەن، کچانی دیکە هەن کە به‌رهه‌مه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵاتەوه هاورده ده‌كه‌ن و له رێگه‌ى ئۆنلاینه‌وه ساغی دەکەنەوە.
هاوژین مه‌هدى، ماوه‌ى 2 ساڵە ده‌ستى به كارى فرۆشتنى پێداویستیه‌كانى ژنان كردوه له رێگه‌ى ئۆنلاینه‌وه، ئەو بوە بە پردێک بۆ گەیاندنی پێداویستییەکان لە دەرەوەی وڵاتەوە بۆ ناوەوەی وڵات.
ده‌ڵێت: به‌رهه‌مه‌كانم له ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌هێنمه له‌سه‌ر خواستى كڕیاره‌كانم و له رێگه‌ى ئۆنلاینه‌وه داواكارییه‌كان وه‌رده‌گرم.
ژنانی دیکە هەن کە خۆیان خاوەن فرۆشگا و دوکانن، بەڵام لەڕێگەی ئۆنلاینیشەوە بەرهەمەکانیان نمایش دەکەن و ڕێگاکە بۆ کڕیاران کورت دەکەنەوە.
نیشتیمان فه‌ریق، نمونەی یەکێک لەو ژنانەیە. ئەو کە پیشه‌ى بۆنفرۆشییە، باس لەوەدەکات زۆرجار لەڕێگەی سۆسیال میدیاوە بەرهەمەکانی بە کڕیارانی دەناسێنێت.
"له‌ڕێگه‌ى ئه‌كاونتى تایبه‌تى خۆمه‌وه توانیومه به‌رهه‌مه‌كانم بناسێنم به خه‌ڵك و سودى زۆرم بینیوە". نیشتیمان وای وت.
ئەو کارانەی ژنان بە ئۆنلاین پەرەیان پێداوە، زۆر و هەمەچەشنن، دروستکردنی خواردن و شیرینیش، بەدەر نین لەوان.
هه‌نار ره‌شید، ماوەی 6 ساڵە خواردن و شیرینی دروستدەکات و لەڕێگەی ئۆنلاینەوە داواکاریی کڕیاران وەردەگرێت.
وتی: له‌ڕێگه‌ى ئۆنلاینه‌وه داواكارى وەردەگرم و ده‌یفرۆشمەوە.
لەپاڵ بەکارهێنانی سەکۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەکو فەیسبوک و ئینستاگرام، بوارێکی تری ئۆنلاین کە ژنانی خاوەنکار سودی لێدەبینن، ئەپەکانی تایبەت بە گەیاندن "دیلیڤەریی"ـیە.
وەکخۆیان باسی لێوەدەکەن، ئەم ئەپانە ئاسانکارییەکی زۆری بۆ کردون.
جیلان مەجید، لەوبارەوە دەڵێت: ئەم ئەپانە ئاسانکارییەکی زۆری بۆ کردوین هەتا بەرهەمەکان بە کەمترین کات و تێچو بگەیەنینە دەستی کڕیاران،
'هاوژین مەهدی'ـیش هاوڕایە لەوەی ئەپەکانی گەیاندن، رێگەی دوری بۆ نزیککردونەتەوە.
لەنێوان مەکینەی درومانێک و شاشەی مۆبایلێکدا، یان لە نێوان چێشتخانەیەکی بچوکی ماڵەوە و ئەپێکی گەیاندندا، ژنانی گەرمیان چیرۆکێکی نوێی کارسازیی دەنوسنەوە. ئەوان توانیویانە ئەوە بسەلمێنن کە بۆ ئەوەی ببیتە خاوەنکار، پێویستت بە فرۆشگایەکی گەورە لەناو بازاڕدا نییە، بەڵکو تەنها ئیرادەیەکی بەهێز و پەیوەندییەکی ئینتەرنێتت پێویستە.

- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدانپێدانانى زانكۆى گه‌رمیان چاوه‌ڕوانى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراقه
-
-
هەواڵله سنورى گه‌رمیان 38 پرۆژه كاركردن تیایاندا راگیراوه
-
-
راپۆرتگەنجان و کاری خۆبەخشی؛ پردێک بۆ ئەزمون یان ماندوبونی بێ ئەنجام؟
-
-
هەواڵگەشتوگوزاری گەرمیان: ئاهەنگی سەری ساڵ ئەنجام نادەین
-
-
هەواڵچاککردنی رێگا و پردە تێکچوەکانی گەرمیان بەهۆی لافاوەوە ملیارێک دیناریان دەوێت
-
زۆرترین بینراوەکان