گەشتوگوزاری گەرمیان: ئاهەنگی سەری ساڵ ئەنجام نادەین
هەواڵ
08:54PM - 2025-12-23 , بینین : 42
 
رادیۆی دەنگ
 
بە وتەی بەڕێوبەری گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان، بەهۆی ئەو كارەسات و روداوانەی بەمدواییە لە سنورەكەدا رویانداوە، هیچ بۆنە و ئاهەنگێكی تایبەت بە سەری ساڵ ئەنجامنادەن.
 
هێرش فەیزوڵڵا، بەڕێوبەری گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: بەهۆی کارەساتەکەی چەمچەماڵ و ئەو کارەساتە دڵتەزێنەی کوژرانی ژمارەیەک هاوڵاتی لە گەرمیان، هیچ بۆنە و ئاهەنگێكی تایبەت بە سەری ساڵ ئەنجامنادەین.
 
وتیشی: تەنها ئامادەكارییمان كردوە بۆ هاتنی گەشتیار و لیژنەكانمان لە ئامادەباشیدان چاودێری هۆتێل و مۆتێل و رێستۆرانتەكان دەكەن و رێنیشاندەری گەشتیاران دەبن.
 
پێشتریش پارێزگاری سلێمانی رایگەیاندبو کە بە هۆی کارەساتی لافاوەکەی چەمچەماڵەوە، وەکو حکومەت هیچ ئاهەنگێکی فەرمی بۆ سەری ساڵ ئەنجام نادەن.