دەنگ نێت
دوای ئەوەی نوێنەری مانگرتوانی کفری لەسەر زاری وەزیری خوێندنی باڵاوە بڵاویکردەوە کە بڕیاردراوە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان ببرێتە کفری، ژمارەیەک مامۆستا و چالاکوانی ناحیەی رزگاریی ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.
د. یادگار عەلی- مامۆستای زانکۆ، لەوبارەوە نوسیویەتی: دەبێت سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان لە ڕزگاری بێت و ناحیەی رزگاری کراوەتە قوربانی لە نێوان کەلار و کفری!
هاوکات، بەختیار رەئوف- چالاکوان، نوسیویەتی: رێگە نادەین زانکۆی پۆلەتەکنیکی گەرمیان بگوازریتەوە جێگە و شارێکی تر، چونکە پێشتر بڕیار بوە لە رزگاری بێت و جێگەی بۆ دیاریکراوە و بڕیاری لەسەر دراوە.
هاوکات دەستەیەک بەناوی چین و توێژەکانی ناحیەی رزگارییەوە لەسەر هەمان پرس بەیاننامەیەکیان بڵاوکردوەتەوە، کەتیایدا دەڵێن: لەڕێگەی ئەم بەیاننامەیەوە ناڕەزایەتی تووندی خۆمان بەرامبەر بەو دەنگۆیانە دەردەبڕین و هۆشیاری تووند دەدەین کە لەژێر هەر ناو و ناونیشانێک و بۆ هەر مەرامێک و لە ژێر هەر فشارێک بویسترێت ئەو بڕیارە بگۆڕدرێت، ئێمەی دانیشتووانی ڕزگاریی بەتەواوی چین و توێژەکان هەڵوێستمان دەبێت و ئەوە قبوڵناکەین.
دەشڵێن: بە هەموو لایەکی ڕادەگەیەنین دەبێت ڕێز لە کەمترین مافەکانی هاوڵاتیانی ڕزگاری بگیرێت کە خاوەنی زۆرترین شەهید و ئەنفال و قوربانیدانن، نەوەک لە ژێر فشاری ناڕەوای هەندێک خەڵک مافەکانیان زەوتبکرێت.
باس لەوەشدەکەن کە ئەگەر لایەنە پەیوەندیدارەکان رونکردنەوە و هەڵوێستیان نەبێت، لە نزیکترین کاتدا؛ گەورەترین کەمپینی ناڕەزایەتی بەبەشداری هەمو چین و توێژەکان رادەگەیەنن.
زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان لە ٦ـی تەموزی ئەمساڵدا لە مەراسیمێکدا لە قەزای کەلار راگەیەنرا، تائێستا بینای تایبەت بەخۆی نییە و پێشتر چالاکوانانی قەزای کفری داواینکردبو سەرۆکایەتییەکەی لە قەزاکەی ئەواندا بێت، ئەگەرچی زەویی لە ناحیەی رزگاریی سەر بە کەلار بۆ دیاریی کرابو.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرت"مۆبایلەکانیان کردوە بە فرۆشگا"؛ کچە کاسبکارەکانی گەرمیان دیوارە تەقلیدییەکان دەشکێنن
-
-
هەواڵدانپێدانانى زانكۆى گهرمیان چاوهڕوانى پێكهێنانى حكومهتى نوێى عێراقه
-
-
هەواڵله سنورى گهرمیان 38 پرۆژه كاركردن تیایاندا راگیراوه
-
-
راپۆرتگەنجان و کاری خۆبەخشی؛ پردێک بۆ ئەزمون یان ماندوبونی بێ ئەنجام؟
-
-
هەواڵگەشتوگوزاری گەرمیان: ئاهەنگی سەری ساڵ ئەنجام نادەین
-
زۆرترین بینراوەکان