
دەنگ نێت
بەرێوبەرایەتی ئاوی کەلار نیگەرانە لە کەمی کاتی کارەبای نیشتمانی و بە رێگری دەزانێت لە دابەشکردنی ئاو بەسەر هاوبەشاندا، بەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیانیش دەڵێت: ناتوانین کاتی پێدانی کارەبا بگۆڕین.
سامان رەحیم، بەڕێوبەری بەرێوبەرایەتی ئاوی کەلار، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: پێدانی کاتی کارەبا هاوتا نیە لەگەڵ دابەشکردنی ئاو بۆ بەشێک لە گەڕەکەکان.
وتیشی: ئێمە بەگشتی رۆژانە پێویستمان بە ١٢ کاتژمێر کارەبا هەیە بۆ دابەشکردنی ئاو، بەڵام ئەو بڕە پێویستەی کارەبا نادرێت، هاوکات ناشتوانین خۆمان بە مۆلیدە ئاو دابەش بکەین، چونکە هێشتا قەرزاری کڕینی سوتەمەنین.
لەبارەی دابەشکردنی ئاو لەو کاتانەی کە کارەبا باشترە بەتایبەت شەوان، وتی: ناتوانین دابەشکردنی ئاو بخەینە شەوەوە، هاوڵاتی بە رۆژ زیاتر پێویستی بە ئاوە، بەمەش لۆدیکی زۆرمان لە سەر دروستبوە.
لەبەرامبەردا، ئالان ئەرکان- وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: دابەشکردنی کارەبا کراوە بە سێ گروپ، ٢ گروپ بۆ ناوشار و گروپێک بۆ گوندەکان.
وتیشی: پاڵاوگە سەرەکیەکانی ئاوی کەلار کە هەردو پاڵاوگەی بەردەسور و پاڵاوگەی ئاوی کەلارن هێڵی کارەبایی بەردوامیان هەیە بۆ بیرە نێو گەرەکەکانیش هەربیرێک لە هێڵی بەردەوام نزیک بێت کارەبای بەردەوامی پێدراوە و نزیکەی ٧٥٪ـیان کارەبای بەردەوامیان هەیە.
باسی لەوەشکرد: ئەو بیرانەی کە کارەبای نیشتیمانی بەردەوامیان نیە، لەوکاتەدا دەکەونەکار کە کارەبای نیشتیمانی دێت.
لەبارەی گۆڕانکارییکردنی کاتی کارەبا و گونجاندنی لەگەڵ کاتی پێدانی ئاو، وتەبێژی کارەبای گەرمیان وتی: لەئێستادا ناتوانن گۆڕانکاری تێدا بکەین، چونکە کاتی پێدانی کارەبا لە هەمو گەرمیان تێکدەچێت.
ئاماژەی بەوەشد: هاوشێوەی ئەوەی بەڕێوبەرایەتی ئاو، ئەوانیش لۆدیان لەسەر دروست بوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی قوتابیان "پارتی": رێگەم پێنەدرا خۆم لە کۆنگرەدا هەڵبژێرم
-
-
راپۆرت"كچان و كوڕانیش بهكاریدێنن"... ڤهیپ، بهڵایهك لهنێو گیرفانى گهنجان دا
-
-
هەواڵمامهڵهى تاپۆكردنى خانوه زیادهڕهوەکان له گهرمیان رایی ناكرێت
-
-
هەواڵكۆمپانیای گاردینیا: پێدانى قیست پهیوهندیی نییه به رێژهى تهواوكردنى یهكهكانهوه
-
-
هەواڵدادگا بڕیارێکی کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی قەڵای شێروانە هەڵدەوەشێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان