
ده‌نگ نێت
به‌پێی راپۆرتێكى ده‌نگى ئه‌مریكا، "هێزه خۆبه‌خشه‌كه‌ى گه‌رمیان" به‌ناوى "شێخ نه‌هرۆ كه‌سنه‌زانی" رابەری تەریقەتی کەسنەزاییەوە چونه‌ته سه‌ر كۆمپانیایه‌ك و دایانخستوه و كارمه‌نده‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ركردوه، به‌وهۆیه‌شه‌وه دادگا فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ هێزه‌كه و به‌رپرسی ئابورى ته‌ریقه‌تى كه‌سنه‌زانى ده‌ركردوه، به‌رپرسی ئابورى ته‌ریقه‌تى كه‌سنه‌زانیش ئه‌و تۆمه‌ته ره‌د ده‌كاته‌وه.
لوئه‌ى مونعیم، نوێنه‌رى یاسایی كۆمپانیای (منافذ الدولیة لخدمات النفطیه) به ده‌نگى ئه‌مریكاى وتوه: "رۆژی (16/6/2023) لە کاتژمێر 6ـی ئێوارە، هێزێکی 26 کەسی کە چوار ئۆتۆمبێلیان پێبو بە چەکی سوک و مامناوەندییەوە هاتنە سەر کۆمپانیاکەمان لە نێوان قەزای خورماتو و ناحیەی زینانە، هاتنی هێزەکە بەکامێرا تۆمارکراوە".
ئەو کۆمپانیا نەوتییەی هێزە خۆبەخشەکە تۆمەتبار دەکرێن بە هەڵکوتانە سەری، دەکەوێتە سنوری ناحیەی زینانەی سەربە قەزای خورماتوەوە، کاری کۆمپانیاکە پاڵاوتنی گاز و رۆن و ناردنیەتی بۆ ناوچەکانی هەرێم و پارێزگاکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق.
لوئەی مونعیم، وتوشیه‌تی: "هێزەکە پێیانوتین، بەفەرمانی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی دەبێت کۆمپانیاکە دابخەن، وتمان شێخ نەهرۆ کێیە؟ چونکە نایناسین و هیچ مامەڵەیەکمان لەگەڵی نییە، ئەوان وتیان فەرمانمان پێکراوە، هەندێک لەو چەکدارانەمان ناسییەوە و پێشتر شۆفێر بون و چەکداری کرێگرتەن".
باسی له‌وه‌شكردوه "چەکدارەکان 16 کاتژمێر کۆمپانیاکەیان داخست و فەرمانبەرەکانیان دەستبەسەرکرد و نەیانهێشت کەس لە کۆمپانیاکە دەربچێت، دواتر پەیوەندیمان بە سکرتێری شێخ نەهرۆ کەسنەزانییەوە کرد، سکرتێرەکە وتی فەرمانمان پێکراوە بۆ داخستنی کۆمپانیاکە، چونکە کۆمپانیاکە پەیوەندی بەکەسێکەوە هەیە بەناوی قوسەی ئەحمەد، وتمان ئەم کارە شیاو نییە و مافیاگەرییە، سکرتێرەکە فەرمانیدا واز لە فەرمانبەرەکان بهێنرێت، بەڵام کۆمپانیاکە دابخرێت، دواتر ئێمەش لە دادگای خورماتو سکاڵامان تۆمارکرد و فەرمانی گرتن بۆ هێزەکە دەرچو".
سەبارەت بە ناسنامەی قوسەی کە بە وتەی لوئەی مونعم سکرتێری شێخ نەهرۆ کردویەتییە بیانو بۆ داخستنی کۆمپانیا نەوتییەکە، نوێنەری یاسایی کۆمپانیاکە وتی: "ئەوان دەڵێن قوسەی وەکیلی خێزانی شێخ نەهرۆیە، ئێمە ئەمە نازانین، کۆمپانیاکە هی 10 هاوبه‌شه و قوسەی یەکێکە لەوانە، قوسەی دو ساڵە لەگەڵمانە و 20%ـی کۆمپانیاکە هی ئەوە، نازانین سەربە کێیە".
لوئەی مونعیم، وتوشیه‌تی: "لە مانگی 6ـەوە و بەهۆی هێرشی چەکدارەکانەوە ئیشوکارەکانمان راگرتوە، سێ رۆژە کارمان دەستپێکردوەتەوە، چەکدارەکان سێ رۆژ لەمەوبەر دیسانەوە هاتنە سەرمان و پێشمەرگە رێی لێگرتن، ئەوان چەکیان بەڕوی پێشمەرگەشدا بەرزکردەوە و مامەڵەیان زۆر ناشرین بو".
له‌به‌رامبه‌ردا (سەربەست ساڵح) بەرپرسی ئابوری تەریقەتی کەسنەزانی كه فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ دەرچوە، بە توندی ئەو تۆمەتە رەتدەکاتەوە.
سەربەست ساڵح، بێ ئاگایی خۆی نیشاندا لە دەرچونی بڕیاری گرتن بۆی و بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاند: "تۆمەتبارکردنم ئەسڵ و ئەساسی نییە".
به‌پێی ده‌نگى ئه‌مریكا، سەربەست ساڵح بە پێی مادەی (430) لە یاسای سزادانی عێراقی بڕیاری گرتنی بۆ دەرچوە، کە مادە یاساییەکە تایبەتە بە هەڕەشەکردنی راستەوخۆ یاخود هەڕەشەکردن لە رێگەی خەڵکی ترەوە.
رۆژی دوشەمە، هێزێکی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە باخێکدا لە نێوان كه‌لار- رزگاری، هێرشی کردە سەر ئەو هێزەی کە بە هێزە خۆبەخشەکەی گەرمیان ناسراون، بەپێی راگەیەنراوێکی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە روبەڕوبونەوەکەدا چەکدارێک کوژراوە و دو چەکداری تریش برینداربون، ئەندامانی تری هێزەکەش دەستگیرکران کە لەلایەن ئاسایشەوە تۆمەتبار دەکرێن بە هەڕەشەکردن و سەرانە وەرگرتن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی قوتابیان "پارتی": رێگەم پێنەدرا خۆم لە کۆنگرەدا هەڵبژێرم
-
-
راپۆرت"كچان و كوڕانیش بهكاریدێنن"... ڤه‌یپ، به‌ڵایه‌ك له‌نێو گیرفانى گه‌نجان دا
-
-
هەواڵمامهڵهى تاپۆكردنى خانوه زیادهڕهوەکان له گه‌رمیان رایی ناكرێت
-
-
هەواڵكۆمپانیای گاردینیا: پێدانى قیست په‌یوه‌ندیی نییه به رێژه‌ى ته‌واوكردنى یهكهكانهوه
-
-
هەواڵدادگا بڕیارێکی کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی قەڵای شێروانە هەڵدەوەشێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان