
دەنگ نێت
پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی رێگای چوار ریانی ساڵح ئاغا لەوبەری سیروان درێژییەکەی ٦٧٠ مەترە، بەڵام ٦ مانگە تەواو نەکراوە، دوای وەستانی کارەکانیشی، جارێکی تر دەست بە کارکردن تیایدا کراوەتەوە.
عەدنان خەلیل، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لە کۆتای مانگی ١٢ـی ساڵی رابردو، کۆمپانیا لە پرۆژەکەدا دەست بەکاربوە و ماوەی پرۆژەکەش ٢٠٠ رۆژ بوە، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە کە یەکێکە لە هۆکارەکان، پرۆژەکە دواکەوتوە و لەم ماوەیەشدا کارەکانی راگیرا.
وتیشی: ئێستا دەستیپێکردوەتەوە، پرۆژەکە %٩٠ـی کارەکانی تەواو بوە، بەڵام بڕی ئەو پارەیەی بۆی خەرجکراوە بەشی %٣٠ـی پرۆژەکەیە.
درێژی رێگەکەی چوار ریانەکەش نزیکەی ٦٧٠ مەتر دەبێت، گوژمەی تەرخانکراو بۆی خۆی لە نزیکەی ٦٥٠ ملیۆن دیناردا دەبینێتەوە.
بەوتەی عەدنان خەلیل، خەرجنەکردنی شایستە و پێشینەکانی کۆمپانیا بەهۆی کێشەی نەبونی پارەی نەختینە لە بانکی گەرمیان، هۆکارە بۆ دواکەوتنی تەواوبونی پرۆژەکە.
ئەو پرۆژەیە جگە لەوەی رێگای سەرەکی گواستنەوەیە بۆ دەروازەی پەروێزخان، هاوکات رێگای سەرەکی بەستنەوەی قەزای خانەقین و ناوچەکانی دیکەی عێراقە بە ئیدارەی گەرمیانەوە، ئەمە سەرباری ئەوەی رێگای هاتوچۆی دەیان گوندی ئاوەدانی لەوبەری سیروان و ناحیەی قۆرەتو لەسەرە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی قوتابیان "پارتی": رێگەم پێنەدرا خۆم لە کۆنگرەدا هەڵبژێرم
-
-
راپۆرت"كچان و كوڕانیش بهكاریدێنن"... ڤهیپ، بهڵایهك لهنێو گیرفانى گهنجان دا
-
-
هەواڵمامهڵهى تاپۆكردنى خانوه زیادهڕهوەکان له گهرمیان رایی ناكرێت
-
-
هەواڵكۆمپانیای گاردینیا: پێدانى قیست پهیوهندیی نییه به رێژهى تهواوكردنى یهكهكانهوه
-
-
هەواڵدادگا بڕیارێکی کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی قەڵای شێروانە هەڵدەوەشێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان