دەنگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى نه‌خشه‌دانانی ئاوەدانیی گەرمیان ئاماژە بەوەدەکات هەندێک شوێن لە ناحیەی باوەنور کراون بە نیشتەجێبون و شیاو نین، بۆ چارەسەری ئەو کێشانەش لیژنەیەکیان پێکهێناوە.
لەماوەکانی رابردودا، سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌ى باوه‌نور رایگه‌یاند: داوایان له نه‌خشه‌دانانى گه‌رمیان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى نه‌خشه‌یه‌كى بنه‌ڕه‌تى بۆ ناحیه‌كه دروست بكەن کە تائێستا نەخشەی نییە و ئەمەش کێشەی دروستکردوە.
لایخۆشییەوە، سامان مه‌حمود- به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌خشه‌دانانى ئاوه‌دانیی گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ناحیه‌ى باوه‌نور نه‌خشه كه‌رتیه‌كانى په‌سندكراوه و روپێوییه‌كى ورد و درشتى بۆ كراوه ئه‌گه‌رچى هه‌ندێك گرفت هه‌یه له ناحیه‌كه‌دا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كمان پێكهێناوه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانێكى مه‌یدانى ناحیه‌كه بكات.
وتیشى: ئامانج له دروستكردنى لیژنه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه سه‌ردان بكه‌ن و نه‌خشه‌یه‌كى بنه‌ڕه‌تى بۆ ناحیه‌كه دروست بكرێت و گرێبدرێت به‌و كێشه‌و گرفتانه‌ى كه هه‌یه له ناحیه‌كه‌دا، یه‌كێك له‌و كێشانه ئه‌وه‌یه هه‌ندێك شوێن به‌رزى تیایه و كراوه به نیشته‌جێبون كه گونجاو نیه، ئه‌و شوێنانه‌ى بۆ نیشه‌جێبون ناشێت گۆڕانكارى به‌سه‌ردا بێت.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرت"مۆبایلەکانیان کردوە بە فرۆشگا"؛ کچە کاسبکارەکانی گەرمیان دیوارە تەقلیدییەکان دەشکێنن
-
-
هەواڵدانپێدانانى زانكۆى گه‌رمیان چاوه‌ڕوانى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراقه
-
-
هەواڵله سنورى گه‌رمیان 38 پرۆژه كاركردن تیایاندا راگیراوه
-
-
راپۆرتگەنجان و کاری خۆبەخشی؛ پردێک بۆ ئەزمون یان ماندوبونی بێ ئەنجام؟
-
-
هەواڵگەشتوگوزاری گەرمیان: ئاهەنگی سەری ساڵ ئەنجام نادەین
-
زۆرترین بینراوەکان