
دەنگ نێت
بەڕێوبەرایەتی گواستنەوەی گەرمیان لەبارەی کارکردنی مینی پاسە بێ هێڵەکانەوە دەڵێت: پێمان باش نییە کاربکەن، نوێنەری مینی پاسەکانیش دەڵێت: ئامادەین ساڵانە باج بە حکومەت بدەین.
چەند جارێکە شۆفێرانی مینی پاسە بێ هێڵەکان لەکەلار گردبونەوەی ناڕەزایەتی دەکەن، دوێنێش جارێکی تر گردبونەوە و هاتوچۆیان لە چەند شەقامێکی قەزاکە بڕی، ئەمەش دژی رێگریکردن لە کارکردنیان و دانانی چاودێر بۆیان.
کاروان حەسەن، نوێنەری مینی پاسە بێ هێڵەکانی کەلار، بە رادیۆی دەنگی وت: تاکە سەرچاوەی بژێوی ژیانمان لە سەر ئەو مینی پاسانەیە، بەڵام لە بەشێکی زۆری شوێنەکانی قەزای کەلار چاودێرمان بۆ دانراوە، بەمەش رێگری لە کارکردنمان دەکرێت.
وتیشی: چەندینجار لەلایەن کارمەندانی هاتوچۆوە بەهۆی کارکردنمانەوە مۆڵەتەکانمان لێوەرگیراوەتەوە.
لەبەرامبەردا، ئیدریس محەمەد، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی گواستنەوەی ئیدارەی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: لەڕاستیدا مینی پاسە بێ هێڵەکان مافی ئەوەیان نییە کار بکەن، چونکە مینی پاسە هێڵدارەکان ساڵانە کۆمەڵێک رێکاریان هەیە و باج بە حکومەت دەدەن و حکومەت چاودێرییان دەکات و لەبارەی ئۆتۆمبیل و مەرجەکانی توندوتۆڵییەوە لێپرسینەوەیان لێدەکات.
لەبەرامبەردا نوێنەری شۆفێرانی مینی پاسە بێ هێڵەکان، ئاماژەی بەوەکرد کە بە هەمو شێوەیەک ئامادەن ساڵانە باج بدەن و ئەمەشیان بەلایەنە پەیوەندیدارەکان وتوە، بەڵام وەکخۆی وتی: "هیچ کەس بەدەممانەوە نەهاتوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە کە پێشتر بەڕێوبەری گواستنەوەی گەرمیان بە رادیۆی دەنگی رایگەیاندبو، بەپێی فرمانێکی وەزاری کە لە ساڵی 2020ـهوه دهرچوه، هێڵ دابهشکردن راگیراوە، هەربۆیە ناتوانن هێڵ بەو مینی پاسە بێ هێڵانە بدەن.
پێشتریش شۆفێرانی هێڵە ناوخۆییەکانی کەلار دژ بە کارکردنی ئەم مینی پاسە بێ هێڵانە گردبونەوەیان کرد، ئاماژەیان بەوەکردبو کە ئەو مینی پاسانە زیان لەوان دەدەن، لەکاتێکدا کارەکەیان "نایاساییە" و هێڵیان نییە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی قوتابیان "پارتی": رێگەم پێنەدرا خۆم لە کۆنگرەدا هەڵبژێرم
-
-
راپۆرت"كچان و كوڕانیش بهكاریدێنن"... ڤهیپ، بهڵایهك لهنێو گیرفانى گهنجان دا
-
-
هەواڵمامهڵهى تاپۆكردنى خانوه زیادهڕهوەکان له گهرمیان رایی ناكرێت
-
-
هەواڵكۆمپانیای گاردینیا: پێدانى قیست پهیوهندیی نییه به رێژهى تهواوكردنى یهكهكانهوه
-
-
هەواڵدادگا بڕیارێکی کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی قەڵای شێروانە هەڵدەوەشێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان