
دەنگ نێت
کۆمپانیای گازپرۆم لە کێڵگەی نەوتی گەرمیان "حەسیرە" کارەکانی بەرەو سستی دەڕوات، سەرچاوەیەكیش دەڵێت: بەرهەمهێنانی نەوت زۆر کەمیکردوە، کۆمپانیاکەش نیازی داخستنی چەند بەشێک و ناردنە ماڵەوەی کرێکارەکانی هەیە.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، کۆمپانیای گازپرۆم کە لە کێڵگەی نەوتی گەرمیان "حەسیرە" لە سەرقەڵا کاردەکات، ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژانەی بەتەواوی کەمیکردوە.
پێشوتر بەرهەمی رۆژانەی کێڵگەکە ٣٠ هەزار بەرمیل بوە، بەڵام ئێستا کە نەوتەکە بۆ دەرەوە هەناردە ناکرێت و دەدرێتە ناوخۆ، کەمیکردوە بۆ ١٠ هەزار بەرمیل.
بەپێی زانیارییەکان، ئەم دۆخە وایکردوە کۆمپانیای گازپرۆم لە سەرەتای مانگی داهاتوەوە ژمارەیەک لە بەشەکانی دابخات، لەوانە: بەشی رێگاوبان و هەڵکۆڵین (حەفرکردن)، بەمەش ژمارەی کرێکارەکانی کەمدەکاتەوە، هەروەک دەشیەوێت بەهەمانشێوە ژمارەی ئەو کرێکارانەی ئەرکی پڕکردنی تەنکەرەکانی نەوتیان لەسەرە، کەمبکاتەوە.
کێڵگەی نەوتی گەرمیان کە بە "حەسیرە" ناودەبرێت، دەکەوێتە ناحیەی سەرقەڵا لە ئیدارەی گەرمیان و لەلایەن کۆمپانیای گازپڕۆم نەفتی روسییەوە کاری وەبەرهێنانی تێدا دەکرێت، یەکێکە لەو کێڵگانەی هەرێم کە دوای راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم لە تورکیاوە، هێشتا بەرهەمهێنانی رانەگیراوە و بەردەوامە، ئەگەرچی بەرهەمی زۆر کەمکراوەتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی قوتابیان "پارتی": رێگەم پێنەدرا خۆم لە کۆنگرەدا هەڵبژێرم
-
-
راپۆرت"كچان و كوڕانیش بهكاریدێنن"... ڤهیپ، بهڵایهك لهنێو گیرفانى گهنجان دا
-
-
هەواڵمامهڵهى تاپۆكردنى خانوه زیادهڕهوەکان له گهرمیان رایی ناكرێت
-
-
هەواڵكۆمپانیای گاردینیا: پێدانى قیست پهیوهندیی نییه به رێژهى تهواوكردنى یهكهكانهوه
-
-
هەواڵدادگا بڕیارێکی کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی قەڵای شێروانە هەڵدەوەشێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان