دەنگ نێت
وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت: هاتوچۆی سلێمانی ئەو نوسراوەی هەڵوەشاندەوە کە بۆ هاتوچۆی گەرمیان و راپەڕینی ناردبو.
بەپێی نوسراوێکی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە ١٣ـی ئەم مانگە، کە ئاراستەی هەریەکە لە بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان و راپەڕینی کردوە و وێنەی لای رادیۆی دەنگە، چەند دەسەڵاتێکی ئەو دو بەڕێوبەرایەتییەی لە بواری تۆماری ئۆتۆمبیل کەمکردوەتەوە، لەوانە: بۆیان نییە مامەڵەی تۆماری یەکەمجار بۆ ئۆتۆمبیل بکەن، بۆیان نییە مامەڵەی گواستنەوەی خاوەندارێتی بکەن ئەگەر یەکێک لە کڕیار یان فرۆشیار بە رەگەز عەرەب بێت یان دانیشتوی گەرمیان نەبێت.
سامان عەلی، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: دوای ئەوەی هاتوچۆی سلێمانی کۆبونەوەیەکیان لە نێوان حۆیاندا کرد، نوسراوەکەیان هەڵوەشاندەوە، ئەمە دوای ئەوە هاتوە کە چەند ساڵێکە ئەو دەسەڵاتەیان داوە بە هاتوچۆی گەرمیان و راپەڕین، وتیان بە مەبەستی چێککردنەوە ئەو نوسراوە دەرچوە
وتیشی: ویستویانە بزانن ئیشەکان چۆن رۆشتوە لەم چەند ساڵەدا، ئەمڕۆ پاش لێکتێگەشتنی بەشەکانی هاتوچۆی سلێمانی لەنێوان خۆیاندا بڕیاریاندا چۆن ئیشمان کردوە، بەهەمان شێوە ئیش بکەن.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتدۆسییەکانی وەبەرهێنان و نوسینگەکانی دراو زۆربون؛ لە کەلار هەزاران دۆسیەی یاسایی لە جێبەجێکردندان
-
-
راپۆرت"مۆبایلەکانیان کردوە بە فرۆشگا"؛ کچە کاسبکارەکانی گەرمیان دیوارە تەقلیدییەکان دەشکێنن
-
-
هەواڵدانپێدانانى زانكۆى گهرمیان چاوهڕوانى پێكهێنانى حكومهتى نوێى عێراقه
-
-
هەواڵله سنورى گهرمیان 38 پرۆژه كاركردن تیایاندا راگیراوه
-
-
راپۆرتگەنجان و کاری خۆبەخشی؛ پردێک بۆ ئەزمون یان ماندوبونی بێ ئەنجام؟
-
زۆرترین بینراوەکان