
دەنگ نێت
دوای راگرتنی پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە جوتیارانی گەرمیان، پرۆسەکە دەستپێدەکاتەوە، بەڕێوبەری کشتوکاڵی گەرمیانیش دەڵێت: گرفتەکە چارەسەر کرا.
شادیە حسێن، بەڕێوبەری کشتوکاڵی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: سبەینێ پرۆسەی وەرگرتنی گەنم دەستپێدەکاتەوە و هیچ گرفتێک لە ئارادا نیە.
وتیشی: ئەو گرفتەش چارەسەر کرا کە بەهۆی ئەوەی بڕی وەرگیراوی گەنم لە جوتیارانی گەرمیان کەم کرایەوە بۆ ۳۲ هەزار تۆن، بەڵکو دوبارە کرایەوە بە ۳٦ هەزار تۆنەکەی پێشتر.
چارەسەر کردنی گرفتەکە لەکاتێکدایە پێشتر بۆ ماوەی چەند رۆژێک کشتوکاڵی گەرمیان پشتگیریی بۆ جوتیارانی گەرمیان نەکردبو بۆ ئەوەی گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی گەرمیان بکەن، ئەمەش وەک ناڕەزایەتیەک بەرامبەر ئەوەی بەشە گەنمی گەرمیان لە ۳٦ هەزار تۆنەوە کەمکرایەوە بۆ ۳۲ هەزار تۆن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی قوتابیان "پارتی": رێگەم پێنەدرا خۆم لە کۆنگرەدا هەڵبژێرم
-
-
راپۆرت"كچان و كوڕانیش بهكاریدێنن"... ڤهیپ، بهڵایهك لهنێو گیرفانى گهنجان دا
-
-
هەواڵمامهڵهى تاپۆكردنى خانوه زیادهڕهوەکان له گهرمیان رایی ناكرێت
-
-
هەواڵكۆمپانیای گاردینیا: پێدانى قیست پهیوهندیی نییه به رێژهى تهواوكردنى یهكهكانهوه
-
-
هەواڵدادگا بڕیارێکی کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی قەڵای شێروانە هەڵدەوەشێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان