دەنگ نێت
دوای ئەوەی پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە جوتیارانی گەرمیان راگیرا بەهۆی پێنەدانی پشتگیریی لەلایەن کشتوکاڵی گەرمیانەوە، بەڕێوبەری کشتوکاڵی گەرمیان دەڵێت: وەکو هەڵوێستێک دژ بە کەمکردنەوەی بەشی جوتیاران ئەو کارەمان کردوە.
شادیه حسێن، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ئێمه پشتگیرى جوتیارمان نه‌كردوه بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌كه به‌ردەوام بێت، هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه وه‌ك هه‌ڵوێستێك له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و بڕه‌ى بۆمان دیاریكراوه كه‌مكراوه‌ته‌وه لە 36 هەزارەوە بۆ 32 هه‌زار ته‌ن.
وتیشى: له هه‌وڵى چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌و گرفته‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر بڕه ئه‌سڵیه‌كه‌ى خۆى كه بۆمان دیاریكرابو.
دوێنێ بەڕێوبەری سایلۆی گەرمیان، کاروان رەئوف، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: سیدیەکی نوێمان بۆ هاتوە کە بۆ هەر جوتیارێک وەرگرتنی گەنم لە ۱۹٥ کیلۆ بۆ دۆنمێک کەمکراوەتەوە بۆ ۱۷٥ کیلۆ بۆ دۆنمێک، بەو هۆکارەش کشتوکاڵی گەرمیان پشتگیری لە جوتیاران ناکات و پرۆسەکە راگیراوە، چونکە بەبێ بونی ئەو پشتگیرییە ناتوانم گەنم لە کەس وەربگرن.
بەپێی ئامارێکی سایلۆی گەرمیان لەماوەی شەش رۆژدا نزیکەی ٥۱۲۹ تەن گەنم وەرگیراوە لە جوتیاران.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتدۆسییەکانی وەبەرهێنان و نوسینگەکانی دراو زۆربون؛ لە کەلار هەزاران دۆسیەی یاسایی لە جێبەجێکردندان
-
-
راپۆرت"مۆبایلەکانیان کردوە بە فرۆشگا"؛ کچە کاسبکارەکانی گەرمیان دیوارە تەقلیدییەکان دەشکێنن
-
-
هەواڵدانپێدانانى زانكۆى گه‌رمیان چاوه‌ڕوانى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراقه
-
-
هەواڵله سنورى گه‌رمیان 38 پرۆژه كاركردن تیایاندا راگیراوه
-
-
راپۆرتگەنجان و کاری خۆبەخشی؛ پردێک بۆ ئەزمون یان ماندوبونی بێ ئەنجام؟
-
زۆرترین بینراوەکان