سبەینێ مامۆستایانی وانەبێژ لە کفری خۆپیشاندان دەکەن
هەواڵ
12:12AM - 2023/06/03 , بینین : 214
 
دەنگ نێت
 
بڕیارە سبەینی لە قەزای کفری دژی دادگایی کردنی دو مامۆستای وانەبێژ لە هەولێر، خۆپیشاندان ئەنجامبدرێت، مامۆستایەکی وانەبێژیش دەڵێت: ناڕازین بەدەستگیرکردن و دادگاییکردنی ئەو دو هاوپیشەیەمان.
 
نێچیرڤان مەلا رەئوف، مامۆستای وانەبێژ لەقەزای کفری، بە رادیۆی دەنگی وت: سبەینێ لە پێش بینای بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی قەزای کفری، خۆپیشاندان ئەنجامدەدەین، ئەویش بەهۆی دادگایی کردنی ٢ مامۆستای وانەبێژمان.
 
وتیشی: بابەتەکە پەیوەندی بە گردبونەوەیەکەوە هەیە کە لەپێشوتر لە پێش ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەنجامداراوە بەمەبەستی دامەزراندمان، لەوێ ٢ مامۆستامان دەستگیر کران و دواتر درانە دادگا.
 
وەکخۆی ئاماژەی بۆدا، ئەوان ناڕازین لە دەستگیرکردنی ئەو دو مامۆستایەیان تا دەگات بەو دادگایی کردنەی کە بڕیارە سبەینی لەدادگای هەولێر بەڕێوەبچیت، چونکە بە وتەی خۆی: "تەنها داوای دامەزراندنیان کردوە".
 
هەردو مامۆستاکە دانیشتوی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەولێرن.