
دەنگ نێت
بڕیار بو ۳٦ هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی گەرمیان وەربگیرێت، بەڵام کەمکراوەتەوە بۆ ۳۲ هەزار تۆن، بەڕێوبەری کشتوکاڵی گەرمیانیش هۆکارەکەی دەخاتەڕو.
۳۷٥ هه‌زار تۆن گەنم بە پشکی هەرێمی کوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه دیاری کراوە، له‌و بڕه‌ش ته‌نها ۳٦ هه‌زار تۆنى بە بەرکەوتەی گه‌رمیان دانرا، بەڵام لە ئێستادا ئەو پشکەی گەرمیان کەمکراوەتەوە بۆ ۳۲ هەزار تۆن.
شادیە حسێن، بەڕێوبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان، بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: سەرەتا پشکی گەنمی گەرمیان بە ۲۲ هەزار تۆن دیاری کرابو، بەڵام زیادمان کرد بۆ ۳٦ هەزار تۆن، بەڵام پاش ئەوەی ۱۲٥ هەزار تۆن بۆ هەرێمی کوردستان زیاد کرا، لەو ژمارەیە ۷۰ هەزار تۆنی بۆ سنوری سلێمانی زیاد کرا.
وتیشی: سلێمانی لە رابردودا بەو پشکەی پێیدرا غەدری لێکرابو، ئێمە و پارێزگای هەڵەبجە رازیبوین بەوەی ۷۰ هەزار تۆنەکە بدەینە سلێمانی و راپەڕین، بە ۳٦ هەزار تۆنەکەی خۆمان رازی بوین، بەڵام دواتر دوبارە رێک نەکەوتین و خستیانە سەر روبەر، بە روبەریش بێت ئێمە وەک گەرمیان ۳۲ هەزار تۆنمان بەردەکەوێت.
به‌پێى ئامارێكى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان له سنورى گه‌رمیان بڕى پێشبینى كراوى به‌رهه‌مى گه‌نم بۆ ئه‌مساڵ ١٤٣ هه‌زار و ١٥٢ تۆنە، به روبه‌رى چێنراوى ١٨٤ هه‌زار و ٣٥٣ دۆنم زه‌وى، كه له‌لایه‌ن ٣٦٥٤ جوتیاره‌وه به‌رهه‌مهێنراون.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتبۆچی نوسینگهكانى دراو مایه‌پوچ ده‌بن؟
-
-
هەواڵبەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی قوتابیان "پارتی": رێگەم پێنەدرا خۆم لە کۆنگرەدا هەڵبژێرم
-
-
راپۆرت"كچان و كوڕانیش بهكاریدێنن"... ڤه‌یپ، به‌ڵایه‌ك له‌نێو گیرفانى گه‌نجان دا
-
-
هەواڵمامهڵهى تاپۆكردنى خانوه زیادهڕهوەکان له گه‌رمیان رایی ناكرێت
-
-
هەواڵكۆمپانیای گاردینیا: پێدانى قیست په‌یوه‌ندیی نییه به رێژه‌ى ته‌واوكردنى یهكهكانهوه
-
زۆرترین بینراوەکان