
دەنگ نێت
تاوه‌كو ئێستا له قه‌زاى كه‌لار زه‌وى ته‌رخاننه‌كراوه بۆ ئه‌و پرۆژه‌ى كه تایبه‌ته به كرێنشینان و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لاریش ده‌ڵێت: زه‌ویمان له به‌رده‌ست نیه و له پلانى فراوانكردنى شاردا جێگه‌مان كردوه‌ته‌وه.
ئه‌كره‌م ساڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ئه‌و یه‌كه نیشتهجێبونهى كه بۆ كرێنشینانه و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت، ئه‌و رێژه‌ى به‌ر كه‌لار كه‌وتوه نزیكه‌ى 50 دۆنم زه‌وى پێویسته.
وتیشى: ئێمه‌ش ئه‌و رێژه زه‌ویه‌مان له‌به‌رده‌ست نیه بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه، ئه‌وه‌شى هه‌یه پێویستى به پاره‌یه‌كى زۆر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ببێت به زه‌وى، بۆیه ئه‌و زه‌ویانه‌مان داوه به وه‌به‌رهێن به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى چه‌مه‌كانى 'گازینۆ' نزیكه‌ى 4 ملیۆن دۆلارى پێویسته بۆ ئه‌وه‌ى ببێت به زه‌وى.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: له پلانى فراوانكردنى شاردا جێگه‌ى ئه‌و پرۆژه‌یه‌مان كردوه‌ته‌وه، پلانه‌كه‌ش له وه‌زاره‌تى كشتوكاڵه، هه‌ركات ره‌زامه‌ندى گه‌ڕایه‌وه ئه‌وه ئێمه‌ش كارى له‌سه‌رده‌كه‌ین.
باسى له‌وه‌شكرد: ئێمه 613 دۆنم زه‌ویمان بۆ ته‌رخانكراوه بۆ كه‌سوكارى زیندانیانى سیاسى، بەڵام تاوه‌كو ئێستا قه‌ره‌بوى جوتیاره‌كان نه‌كراوه‌ته‌وه و نه‌مانتوانیوه پێیان بده‌ین.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتبۆچی نوسینگهكانى دراو مایه‌پوچ ده‌بن؟
-
-
هەواڵبەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی قوتابیان "پارتی": رێگەم پێنەدرا خۆم لە کۆنگرەدا هەڵبژێرم
-
-
راپۆرت"كچان و كوڕانیش بهكاریدێنن"... ڤه‌یپ، به‌ڵایه‌ك له‌نێو گیرفانى گه‌نجان دا
-
-
هەواڵمامهڵهى تاپۆكردنى خانوه زیادهڕهوەکان له گه‌رمیان رایی ناكرێت
-
-
هەواڵكۆمپانیای گاردینیا: پێدانى قیست په‌یوه‌ندیی نییه به رێژه‌ى ته‌واوكردنى یهكهكانهوه
-
زۆرترین بینراوەکان