
دەنگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان ده‌ڵێت: دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن عێراقه‌وه بڕى وه‌رگرتنى گه‌نم له جوتیاران كه‌مكرایه‌وه بۆ 375 هه‌زار تۆن، له‌و بڕه‌ش 36 هه‌زارى به‌ر گه‌رمیان ده‌كه‌وێت و له‌ئه‌مڕۆوه ده‌ست به وه‌رگرتنى گه‌نم ده‌كه‌ین له جوتیاران له سایلۆى گه‌رمیان.
شادیه حسێن، به‌ڕێوبه‌رى گشتى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: دواى ئه‌وه‌ى پشكى وه‌رگرتنی گه‌نمى هه‌رێم كه‌مكرایه‌وه بۆ 375 هه‌زار تۆن له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه كاردانه‌وه‌ى به‌دواى خۆیدا هێنا له سه‌ر ئاستى وه‌زاره‌تمان، له‌و بڕه‌ش كه دیارى كراوه ته‌نها 36 هه‌زار تۆنى به‌ر گه‌رمیان ده‌كه‌وێت.
وتیشى: بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌كه دوانه‌كه‌وێت وه‌ك یه‌كه‌م قه‌زا له ئه‌مرۆوه ده‌ست به وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیاران ده‌كه‌ین و ناونوسیان ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌رچى ئه‌و رێژه‌ى كه به‌ر سنوره‌كه ده‌كه‌وێت 1\4 (یەک له‌سه‌ر چواری) ئه‌و رێژه‌یه كه خۆمان دیاریمان كردبو.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: هه‌وڵێك هه‌یه بۆ زیاتركردنى ئه‌و رێژه‌یه‌ى كه دیاریكراوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى عێراق بڕیارى نه‌داوه، له ئه‌گه‌رى هه‌ر بڕیارێك ئه‌وه رێژه‌كه زیاتر ده‌كه‌ین.
له باره‌ى ئه‌و بڕه گه‌نمى كه ده‌مێنێته‌وه وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ چ پلانێكى هه‌یه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، به‌ڕێوبه‌رى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان هێماى بۆ ئه‌وه‌كرد: وه‌زاره‌تمان له‌گه‌ڵ 2 كۆمپانیا به ناوى قه‌یوان و خۆشناو گرێبه‌ستى هه‌یه بۆ كڕینه‌وه‌ى ئه‌و گه‌نمه‌ى كه ده‌مێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى نه‌ڕواته ده‌ره‌وه، ئه‌و گه‌نمه‌ى كه هه‌یه به‌و نرخه‌ى كه نزیكه له نرخى سایلۆى عێراق كه 850 هه‌زار دیناره بۆ هه‌ر ته‌نێك بیكڕێته‌وه.
به‌پێى ئامارێكى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان له سنورى گه‌رمیان بڕى پێشبینى كراوى به‌رهه‌مى گه‌نم بۆ ئه‌مساڵ 143 هه‌زار و 152 ته‌نه، به روبه‌رى چێنراوى 184 هه‌زار و 353 دۆنم زه‌وى، كه له‌لایه‌ن 3654 جوتیاره‌وه به‌رهه‌مهێنراون.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتبۆچی نوسینگهكانى دراو مایه‌پوچ ده‌بن؟
-
-
هەواڵبەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی قوتابیان "پارتی": رێگەم پێنەدرا خۆم لە کۆنگرەدا هەڵبژێرم
-
-
راپۆرت"كچان و كوڕانیش بهكاریدێنن"... ڤه‌یپ، به‌ڵایه‌ك له‌نێو گیرفانى گه‌نجان دا
-
-
هەواڵمامهڵهى تاپۆكردنى خانوه زیادهڕهوەکان له گه‌رمیان رایی ناكرێت
-
-
هەواڵكۆمپانیای گاردینیا: پێدانى قیست په‌یوه‌ندیی نییه به رێژه‌ى ته‌واوكردنى یهكهكانهوه
-
زۆرترین بینراوەکان