
دەنگ نێت
بەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار داوا دەکات پاڵاوگەیەکی ئاوی نوێ بۆ ئەو پرۆژە نیشتەجێبونانە دروست بکرێت کە دەکەونە ئەودیو جادەی پشتێنەیی، وەبەرهێنەکانیش دەڵێن ئەو کارە تێچوی زۆرە و ناکرێت.
پێشتر رادیۆی دهنگ له راپۆرتێكی بنکۆڵکاریی دا، ئەوەی ئاشکرا کرد کە پرۆژە نیشتەجێبونەکانی ئەودیو جادەی پشتێنەیی کەلار، روبەڕوی کێشەی کەمی ئاو دەبنەوە، چونکە پشت بە ئاوی بیر بەستراوە و ئاوی ئەو سنورەش کەم و سنوردارە.
لەبارەی ئەوەی چی دەکرێت بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە، سامان رهحیم، بهرێوبهری ئاوی كهلار، به رادیۆی دهنگی راگهیاند: ئێمە بۆ چارەسەرکردنی گرفتی ئاوی ئەو سنورە پێشنیاری ئەوەمان کردوە کە پاڵاوگە یان یەکەیەکی نوێ دروست بکرێت لەسەر سیروان، بۆ ئەوەی ئاوی روبارەکە بگەیەنێتە ئەو پرۆژانە، بەڵام دروست نەکرا، هەروەک وتمان ئەگەر ئەوە ناکرێت ئەوا با پاڵاوگەی ئاوی کەلار فراوان بکرێت بۆ ئەوەی لەوێوە ئاو بگەیەنرێتە ئەو پرۆژانە چونکە پاڵاوگەکە ئێستا ئەو توانایەی نییە، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێک لەوبارەوە نەبوە.
وتیشی: نوسراوێکمان بۆ هاتوە لە ئیدارەی گەرمیانەوە و دەڵێن قسەمان لەگەڵ وەبەرهێنەرەکان کردوە و وتویانە پاڵاوگە و یەکەی نوێ تێچوەکەی زۆر زۆرە و زیاترە لەو بیرانەی لە پرۆژەکاندا لێدەدرێن، بۆیە ئامادە نین هیچ کامیان بکرێت، چ دانانی پاڵاوگەی نوێ و چ فراوانکردنی پاڵاوگەکەی ئێستا.
ئهو شوێنهی كه ئهو پرۆژه نیشتهجێبونانهی لێیه، لە ریزی زانكۆی گهرمیانه، ژمارهی یهكهكان لهوپرۆژانه كه بڕیاره دروست بكرێن نزیكهی 8000 یهكهیه، كێشهی ناوچهكه ئهوهیه كه ناوچه بهرزهكانی لە چینێکی ئاویین کە ناوی 'لۆوەر بەختیاریی'یە و بڕی ئاوی کەمە.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارهێزی دانوستان له دیدی عەباس عێراقچییهوه
-
-
وتارخۆر وهكو جێگرهوهى كارهبای 24 كاتژمێریی
-
-
راپۆرتبۆچی نوسینگهكانى دراو مایهپوچ دهبن؟
-
-
هەواڵبەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی قوتابیان "پارتی": رێگەم پێنەدرا خۆم لە کۆنگرەدا هەڵبژێرم
-
-
راپۆرت"كچان و كوڕانیش بهكاریدێنن"... ڤهیپ، بهڵایهك لهنێو گیرفانى گهنجان دا
-
زۆرترین بینراوەکان