
دەنگ نێت
ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى مناڵ بون له‌نێو نه‌خۆشخانه حکومییەکان به لیژنه‌یه، به‌ڵام له نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كان ئه‌و لیژنه‌یه كارى پێناكرێت، به‌ڕێوبه‌رى نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب بۆ ژنان و مناڵبون لە کەلار ده‌ڵێت: هیچ فه‌رمانێك نیه بۆ بونی ئه‌و لیژنه‌یه له نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كاندا.
د.به‌ناز جه‌لیل ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید شێره‌ى نه‌قیب بۆ ژنان و مناڵبون لە کەلار، جەختی لەم زانیارییە کردەوە و بۆ رادیۆى ده‌نگی رونکردەوە: له‌نێو نه‌خۆشخانە حکومییەکان دا 2 جۆر نه‌شته‌رگه‌رى ئه‌نجام ده‌درێت، یه‌كێك له‌وانه حاڵه‌تى گه‌رم (طارئة)یه كه ئه‌مه پزیشک خۆى بڕیارى له‌سه‌ر ده‌دات له ماوه‌ى ئه‌و 24 كاتژمێره‌ى كه ئێشكگره، حاڵه‌تى دوه‌مان نه‌شته‌رگه‌رى سارده كه به پلان ده‌كرێت و له رێگه‌ى لیژنه‌وه بڕیارى له‌سه‌ر ده‌درێت.
ئاماژەی بەوەشدا: ئه‌و لیژنه‌یه به فه‌رمانى وەزارى دانراوه، لەبەر ئەوەی حاڵەتی مەترسی مناڵبونی نەشتەرگەریى 5 هێندە بەرامبەرە بە مناڵبونی سروشتی، بۆیە ئەو ليژنەیە دانراوە بۆ بڕیاردان لەوەی ژنەکە پێویستی بە نەشتەرگەرییە یان نا.
بونی ئەم لیژنەیە بە جۆرێک لە رۆتین هەژمار دەکرێت بەوەی ژنان ناچار دەبن بۆ مناڵبون بە نەشتەرگەریی رو لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان بکەن، چونکە لەوێ لیژنەی ناوێت. بەو مانایەی ژنێک کە ئەگەر لەلایەن لیژنەی پزیشکیی نەخۆشخانە حکومییەکانەوە رێگەی پێنەدرێت بە نەشتەرگەریی لە نەخۆشخانە حکومییەکەدا مناڵی ببێت، ئەوا هەمان ژن دەتوانێت لە نەخۆشخانەی ئەهلی بە نەشتەرگەریی مناڵەکەی ببێت.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى کە ئەگەر ئه‌م لیژنه‌یه پێویستە و رۆتین نییە بۆ له ده‌ره‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى حكومی كارى پێناكرێت؟ به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید شێره‌ى نه‌قیب بۆ ژنان و مناڵبون لە کەلار، جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه: تاوه‌كو ئێستا هیچ فه‌رمانێكى وزارى نیه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و لیژنه‌یە بڕیار لە نەشتەرگەریی بدات له نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كانیش، ئه‌گه‌رچى هه‌وڵێكى زۆر هه‌بو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا بڕیاری لێنەدراوە.
رادیۆی دەنگ هەر لەمبارەیەوە پەیوەندی بە بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیانەوە کرد، بەڵام پەیوەندییەکەی بەردەست نەبو.
بەپێی ئامارێکی ته‌ندروستى گه‌رمیان، له‌ماوه‌ى ساڵانى 2017 تاوه‌كو 2021، له‌دایكبون به نه‌شته‌رگه‌ریی به رێژه له‌نێوان 26 تاوه‌كو 36%ـى كۆی هه‌مو پرۆسه‌كانى لهدایكبونى پێكهێناوه.
هاوکات لە راپۆرتێکی ماڵپەڕی نەوژین کە ماڵپەڕێکی تایبەتە بە پرسەکانی ژنان و رادیۆی دەنگ سەرپەرشتی دەکات، ئاماژە بەوەدراوە مناڵبون بە نەشتەرگەریی بوە بە باو، بەوهۆیەی ژنان زۆر روی لێدەکەن، سەرباری مەترسی و لێکەوتە پزیشکییەکانی.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارهێزی دانوستان له دیدی عەباس عێراقچییهوه
-
-
وتارخۆر وه‌كو جێگره‌وه‌ى كاره‌بای 24 كاتژمێریی
-
-
راپۆرتبۆچی نوسینگهكانى دراو مایه‌پوچ ده‌بن؟
-
-
هەواڵبەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی قوتابیان "پارتی": رێگەم پێنەدرا خۆم لە کۆنگرەدا هەڵبژێرم
-
-
راپۆرت"كچان و كوڕانیش بهكاریدێنن"... ڤه‌یپ، به‌ڵایه‌ك له‌نێو گیرفانى گه‌نجان دا
-
زۆرترین بینراوەکان