
دەنگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى گشتی چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌رمیان ده‌ڵێت: ئه‌و خاوه‌ن پێداویستییە تایبەتانەی مامەڵەی نوێیان پێشکەشکردوە و لیژنه‌ى پزیشكیان بینیوه، مامەڵەکانیان ته‌واو بوه، ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه چاوه‌ڕوانى فه‌رمانى حكومه‌تین بۆ ئه‌وه‌ى بڕیار له موچه‌كانیان بده‌ن.
ژیلوان عادل، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ئه‌و خاوه‌ن پێداویستیانه‌ى كه وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێم بڕیاریدا به تۆماركردنیان، لیژنه‌ى پزیشكیان بینیوه و فایلیان بۆ كراوه‌ته‌وه و هه‌مو رێكاره ئیدارى و یاساییه‌كانیان ته‌واو كردوه.
وتیشى: ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه چاوه‌ڕوانى فه‌رمانى حكومه‌تین بۆ بڕیاردان له موچه‌كانیان.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: به كۆى گشتى نزیكه‌ى 5 هه‌زار خاوه‌ن پێداویستى تایبەت له گه‌رمیان بونیان هه‌یه و ناویان تۆماره له لیستى موچه‌دا و موچه وه‌رده‌گرن به هه‌مو توێژ (فیئه)كانه‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارهێزی دانوستان له دیدی عەباس عێراقچییهوه
-
-
وتارخۆر وه‌كو جێگره‌وه‌ى كاره‌بای 24 كاتژمێریی
-
-
راپۆرتبۆچی نوسینگهكانى دراو مایه‌پوچ ده‌بن؟
-
-
هەواڵبەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی قوتابیان "پارتی": رێگەم پێنەدرا خۆم لە کۆنگرەدا هەڵبژێرم
-
-
راپۆرت"كچان و كوڕانیش بهكاریدێنن"... ڤه‌یپ، به‌ڵایه‌ك له‌نێو گیرفانى گه‌نجان دا
-
زۆرترین بینراوەکان