
دەنگ نێت
لیپرسراوى هۆبه‌ى كوشتارگه‌كان له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ڤێته‌رنه‌رى گه‌رمیان ده‌ڵێت: دوكانى مریشك فرۆشه‌كان كه كراوه‌ته‌وه له گه‌رمیان له‌لایه‌ن ئێمه‌وه مۆڵه‌تیان نیه و كردنه‌وه‌شیان نایاساییه.
د. دلێر محه‌مه‌د، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: دوكانى مریشك فرۆشه‌كان له گه‌رمیان نه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تمانه‌وه نه له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تیمانه‌وه مۆڵه‌تیان نیه و كردنه‌وه‌شیان نایاساییه، به‌ڵام به‌هۆى بارودۆخ و گوزه‌رانى هاوڵاتیان و داخوازى هاوڵاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ده‌یه‌وێت گۆشتى مریشكێك به‌كاربهێنێت تازه بێت، كراونه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رنا به‌بێ رێنماى ئێمه كراونه‌ته‌وه.
وتیشى: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌گه‌ڵ هه‌ر دهرچونێكى لیژنهكانماندا سه‌ردانى دوكانى مریشك فرۆشه‌كان ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت مریشكى نه‌خۆش هه‌بوه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتوه، سه‌رچاوه‌ى مریشكهكهشیان دۆزیوه‌ته‌وه و سزا دراوه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: له روى پاكوخاوێنى و مۆڵه‌تى ته‌ندروستیان كه هی ئێمه نیه، به‌دواداچون ده‌كه‌ن.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارهێزی دانوستان له دیدی عەباس عێراقچییهوه
-
-
وتارخۆر وه‌كو جێگره‌وه‌ى كاره‌بای 24 كاتژمێریی
-
-
راپۆرتبۆچی نوسینگهكانى دراو مایه‌پوچ ده‌بن؟
-
-
هەواڵبەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی قوتابیان "پارتی": رێگەم پێنەدرا خۆم لە کۆنگرەدا هەڵبژێرم
-
-
راپۆرت"كچان و كوڕانیش بهكاریدێنن"... ڤه‌یپ، به‌ڵایه‌ك له‌نێو گیرفانى گه‌نجان دا
-
زۆرترین بینراوەکان