
دەنگ نێت
دواى ئه‌وه‌ى بڕیاردرا به‌شداربوانى پرۆژه‌ى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبونى پیشه‌وه‌ران له‌گه‌ڵ راده‌ست كردنى كلیلى یه‌كه‌كان پێویسته چه‌ند كه‌فیلێك بهێنێت، به‌ڕێوبه‌رى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: له به‌رامبه‌ر ئه‌و قیستهى كه ماوه‌ته‌وه به‌شداربو پێویسته كه‌فیل بهێنێت، ده‌شتوانن ته‌نها یەک که‌فیل بێنن، به‌ڵام موچه‌كه‌ى له سه‌روى 2 ملیۆن دیناره‌وه بێت.
هونه‌ر مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌رى گشتى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: به‌شداربو له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنى كلیلى یه‌كه‌ى ده‌بێت كه‌فیل بهێنێت ئه‌مه‌ش له‌كاتى گرێبه‌سته‌كه كراوه و سه‌ندیكاى كرێكاران به‌وه ره‌زامه‌ند بوه.
وتیشى: ئه‌و قیستهى كه له‌لاى به‌شداربوان ده‌مێنێته‌وه و خۆى له 6 ساڵ ده‌بینێته‌وه بڕى پاره‌كه‌ى بۆ هه‌ر به‌شداربویه‌ك ده‌كات 24 هه‌زار دۆلار كه مانگانه ده‌كاته 318 دۆلار كه به دیناریش مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكه‌ى بۆ ئه‌مرۆ نزیكه‌ى 500 هه‌زار دینار ده‌كات، به‌شداربوش به‌پێى ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌بێت كه‌فیل بهێنێت.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: بۆ نمونه كه‌فیلێك ئه‌هێنێت موچه‌كه 1 ملیۆن دیناره به‌شداربوش له كاتى نه‌دانى قیسته‌كه‌ى موچه‌ى كه‌فیله‌كه راده‌گیرێت، به‌پێى یاساى دادگاش له %20ـى موچه‌كه‌ى ده‌بڕێت، واتا له 1 ملیۆنه‌كه ته‌نها 200 هه‌زارى ده‌بڕێت، به‌وپێیه‌ش بێت ئه‌وه پێویستت به 2 كه‌فیل ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانیت قیستى مانگانه‌كه بده‌یت، له هه‌مان كاتدا ده‌توانن ته‌نها 1 كه‌فیل بهێنن به‌ڵام موچه‌كه‌ى سه‌روى 2 ملیۆن دینار بێت.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ئه‌م رێكاره بۆ كۆى پرۆژه‌كانى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبونه.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارهێزی دانوستان له دیدی عەباس عێراقچییهوه
-
-
وتارخۆر وه‌كو جێگره‌وه‌ى كاره‌بای 24 كاتژمێریی
-
-
راپۆرتبۆچی نوسینگهكانى دراو مایه‌پوچ ده‌بن؟
-
-
هەواڵبەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی قوتابیان "پارتی": رێگەم پێنەدرا خۆم لە کۆنگرەدا هەڵبژێرم
-
-
راپۆرت"كچان و كوڕانیش بهكاریدێنن"... ڤه‌یپ، به‌ڵایه‌ك له‌نێو گیرفانى گه‌نجان دا
-
زۆرترین بینراوەکان